گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆشداری دەدرێت لە دروستکردنی گوانتانامۆیەکی دیکە لە عیراق لە لایەن ئەمریکاوە

2019.03.08 - 16:40
هۆشداری دەدرێت لە دروستکردنی گوانتانامۆیەکی دیکە لە عیراق لە لایەن ئەمریکاوە

 

ناس کورد-

شارەزایەكی بواری ئەمنی و سەربازی عیراقی ئاشکرای دەکات، ئەمریكا كاردەكات بۆ دروستكردنی سەربازگەیەكی "گوانتانامۆ"ی نوێ لە عیراق، بە مەبەستی كۆكردنەوەی ئەو داعشانەی كە بەنیازە لە سوریاوە بیاهێنێتە نێو عیراق .

 

حازم باوی شارەزای بواری ئەمنی لەعیراق ڕایگەیاندووە: "بیابانی ڕۆژئاوای عیراق لە دەرەوەی كۆنتڕۆڵی حكومەتی بەغدادە، هێزەكانی ئەمریكاش فشاریان خستۆتە سەر حكومەتی عیراق بۆ قایلبوونی بە دامەزراندنی كەمپێكی گەورەی تایبەت، بۆ خێزانە داعشە هەڵهاتووەكانی شەری باغۆزی سوریا، كە توانای نیشتەجێـكردنی سەدان خێزانی هەبێت".

ئەو شارەزا سەربازیەی عیراقییە ئاماژەی بەوەشکردووە: "پرسەكە وەك ئەوە وایە كە گوانتانامۆیەكی تر، هاوشێوەی كوبا لە عیراق دوبارە ببێتەوە و هەموو پاشماوەكانی تیرۆر و توندڕەوەکان لەو ناوچەیە جێگیر بكرێن".

 

حازم باوی هۆشداری دەدات و داوادەکات، حكومەتی عیراق بەپەلە ڕێگری بكات لەو پلانە، ئەمریكا ناچار بكاتن ڕێز لە سەروەری عیراق بگرێت.