گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

پۆتن باس لە مەترسىیەکی نوێ بۆسەر جیهان دەکات

2021.03.26 - 23:44
App store icon Play store icon Play store icon
پۆتن باس لە مەترسىیەکی نوێ بۆسەر جیهان دەکات

ناس کورد- 

ڤلادیمێر پۆتنی سەرۆکى ڕوسیا ڕایگەیاند، چارەسەرى تەکنەلۆژیی نوێ لەڕێگەى زانیارییە ژمارەییەکانەوە مەترسیى نوێترى بۆ جیهان خوڵقاندووە و کاریگەریشى بۆ سەر دۆخى نێودەوڵەتى داناوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى هەواڵێکى کەناڵى (روسیا الیوم) کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (26ى ئادارى 2021) لەمیانەى کۆبوونەوەیەکى ئەنجومەنى ئاسایشى وڵاتەکەیدا ڤلادیمیر پۆتنى سەرۆکى ڕوسیا ڕایگەیاندووە، جیهانی ژمارەیی (زانیارییە ژمارەییەکان) دەرفەتیداوە بەپێکدادانى زانیارییە شەڕانگێزییەکان و کێبڕکێیەکی ساختە و هێرشى چەتەى ئەلیکترۆنى.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، جیهانی ژمارەیى لەلایەن تیرۆریستانى نێودەوڵەتییەوە قۆرخدەکرێت و مەترسى زۆرى بۆ سەر ئاسایشى گشتى یاخود وڵاتێک بەتەنها هەیە و ڕوسیاش یەکەم وڵات بووە داواى یەکخستنى هەوڵەکانى کردووە بۆ بەرەنگارى ئەو دۆخە نوێیە.

 

پۆتن باسى لەوەش کردووە، پێویستە ڕێککەوتنى نێودەوڵەتى گشتگیربکرێت بەئامانجى ڕێگرى لە ناکۆکى بەمەبەستى شەڕى جیهانی زانیارییە ژمارەییەکان و ئەوە تەنها لەبوارى گەشەپێدان و توێژینەوە و چارەسەرى ئەلیکترۆنى پێشکەوتوو بەرەنگاربوونەوەى مەترسییەکاندا سودى لێ وەربگیردرێت.