گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

مەشعان جبورى: لە 90%ی دەستگیرکراوە سوننەکان بێ تاوانن

2021.03.26 - 23:24
App store icon Play store icon Play store icon
مەشعان جبورى: لە 90%ی دەستگیرکراوە سوننەکان بێ تاوانن

ناس کورد- 

مەشعان جبورى ڕایدەگەیەنێت، لە 90% ئەو سوننانەى کە بەفەرمانى نورى مالیکى بەهۆى بەشداریکردنیان لەکۆنگرەى لوتکەوە دەستگیراکراون بێ تاوانن و یاسای لێبوردنى گشتی دەیانگرێتەوە، بەڵام بەسەریاندا جێ بەجێ ناکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەمیانەى چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا کە " ناس کورد " بینوویەتى، مەشعان جبورى، کەسایەتی سیاسى عێراقى (26ى ئادارى 2021) ڕایگەیاند، سوننەکان بایەخ بەیاساى لێبوردنى گشتى دەدەن لەبەر ئەوەى دەیان زیندانى کراوى بێ تاوان و هەژاریان لەزیندانەکاندا هەیە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، بەنگین ڕێکانى ئەوکاتەى بەوەکالەتوەزیرى داد بووە، پێیوتووە، لە 90%ی زیندانى کراوە سوننەکان بێ تاوانن.

 

جبورى دەشڵێت، زۆرینەى زۆرى ئەو سوننانەى کە زیندانى کراون بەبڕیارى نورى مالیکى بووە و دواى کۆنگرەى لوتکەى سوننەکان هەزاران کەس دەستگیرکراون و ئەوە چەندین ساڵە هێشتا هەندێکیان دادگایى نەکراون.

 

مەشعان جبوورى ئەوەشى ڕوونکردووەتەوە، بەپێ یاساى لێبوردن ئەوانەى تاوانیان نەکردووە و شایەتحاڵیان بەسەرەوە نیە و ئەوانەى کەسیان نەکوشتووە و هەروەها ئەوانەى تەنها پەیوەندییان بەکۆنگرەکەوە هەبووە ئازاد دەکرێن، بەڵام تا ئیستا سەدان کەس کە ئەو مافەیان هەیە بەهۆى دەستوەردانى سیاسییەوە ئازاد نەکراون و لەزیندانەکاندا.