گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەبارەی شنگالەوە کازمی گفتێک بە ئێزدییەکان دەدات

2021.03.26 - 23:09
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی شنگالەوە کازمی گفتێک بە ئێزدییەکان دەدات

ناس کورد-

چالاکوانێکى ئێزدى ڕایدەگەیەنێت، مستەفا کازمى جەختى لەسەر چارەسەرکردنى کێشەکانى شنگال بەئاشتیانە کردووەتەوە و بەڵێنیشیداوە بژاردەى سەربازى لەو گرفتانەدا نەگرنەبەر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەمیانەى پۆستێکیدا کە فەیسبوکى فەرمیی خۆی بڵاوىکردووەتەوە و "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (26ى ئادارى 2021) دکتۆر میرزا دنایى، چالاکوانى ئێزدى ڕایگەیاندووە، بەوردى بارودۆخى نیگەراناوى قەزاى شنگال و مەترسییەکانى گرژبوونى دۆخى ئەو شارۆچکەیەى لەگەڵ مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراقدا تاوتوێ کردووە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، لای خۆیەوە کازمى جەختى لەوە کردووەتەوە، هێزە ئەمنییەکانى عێراق هیچ بەرەنگارییەکى سەربازى ئەنجامنادەن و حکومەتى عێراق سوورە لەسەر چارەسەرکردنى کێشەکانى شنگال بەڕێگاى ئاشتیخوازانە.



ئەوەشی خستووەتەڕوو، " بۆیە تکا دەکەم خەڵکى نەترسێنرێت و هەروەها سەرجەم لایەنەکان پیادەى سیاسەتێکى عەقڵانى و پرەنسیپى دیالۆگ بکەن و کارەساتى ئێزدییەکان و خەڵکى شنگال بەرگەى ناکۆکى تر ناگرێت".