گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەسەر ئەو گەنجەی بە نەشتەرگەری بچووککردنەوەی گەدە گیانیلەدەستدا روونکردنەوە دەدرێت

2019.06.03 - 15:28
App store icon Play store icon Play store icon
لەسەر ئەو گەنجەی بە نەشتەرگەری بچووککردنەوەی گەدە گیانیلەدەستدا روونکردنەوە دەدرێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای هەولێر راگەیەندراوێکی لەبارەی ئەو گەنجە بڵاوکردەوە کە بە نەشتەرگەری بچووککردنەوەی گەدە گیانیلەدەستدا و دۆسیەی لێکۆڵینەوەی لەو رووداوە کردەوە. . بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای هەولێر کە وێنەیەکی دەست (ناس کورد) کەوتووە، لەلایەن تیمی بەدواداچوون و یاسایی بەرێوەبەرایەتی ناوبراو ئەم بابەتە بە هەند و گرنگ وەردەگیرێت. . راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوە دەکات، لیژنەی لێكۆڵینەوە سەردانی مەیدانی نەخۆشخانە تایبەتەكە دەكات و تەواوی دۆكیۆمێنت و پەڕاوی نەخۆش ڕەوانەی بەشی یاسایی دەکرێت. . روونیشکراوەتەوە، لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بڕیاری كردنەوەی دۆسیەی لێكۆڵینەوە دراوە و جەخت لەسەر ئەوەش کراوەتەوە "لیژنەیەكی پسپۆڕی ڕاوێژكاری پێكدەهێنرێت بە هەماهەنگی دادگا و ئامادەبوونی نوێنەری داواكاری گشتی و سەندیكای پزیشكان بۆ لێكۆڵینەوە لە كەیسی گیانلەدەستدانی خوالێخۆشبوو". .