گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

یەکێتی لە کەرکوک: هەر کەرنەڤاڵێکمان بوێت دەیکەین و هێزیش نییە ڕێگریمان لێبکات

2021.03.26 - 21:18
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتی لە کەرکوک: هەر کەرنەڤاڵێکمان بوێت دەیکەین و هێزیش نییە ڕێگریمان لێبکات

ناس کورد-

نوسینگەی ڕاگەیاندنی  لێپرسراوی مەڵبەندی 2ی ڕێکخستنی کەرکوک ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی هۆکاری ئەنجامنەدانی ئاهەنگی نەورۆز لە کەرکوک بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەگەر بیانەوێت کەرنەڤاڵ و ئاهەنگ بکەن هێز نییە لە کەرکوک ڕێگریان لێبکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا نوسینگەی ڕاگەیاندنی لێپرسراوی مەڵبەندی 2ی ڕێکخستنی کەرکوکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (هەینی 26ی ئازاری 2021) ڕایگەیاند، " بەداخەوە چەند کەسێکی نەفس نزم، سەر لێشێواو و ساختەچی، هەڵساون بە دروست کردنی نوسراوێک بەناوی لێپرسراوی مەڵبەندی 2ی ڕێکخستنی کەرکوکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە گوایە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نەیتوانیوە ڕەزامەندی وەربگرێت لە ئیدارەی کەرکوک بۆ ئەنجامدانی ئاهەنگی نەورۆز لە کەرکوک."

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لێرەوە بۆ ڕای گشتی ڕایدەگەیەنین کە لەبەر  هەستیاری بارودۆخی تەندروستی و پاراستنی ژیانی هاووڵاتیان لە ڤایرۆسی کرۆنا بە باشمان زانی هیچ ئاهەنگ و کەرنەڤاڵێک نەکەین لە یادی نەورۆزدا و داوای ڕەزامەندیمان لە هیچ کەس و لایەنێک نەکردووە بۆ ئاهەنگ و کەرنەڤاڵ و یادەکانی نەورۆز و ڕاپەڕین و سەری ساڵی کوردی."

 

جەختیشیکردووەتەوە،  "لە هەر حاڵەتێکدا کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ویستی کەرنەڤاڵ و ئاهەنگ و کۆرو کۆبوونەوەی هەبێت لە ناو شاری کەرکوک هێز نیە بتوانێت ڕێگری لێ بکات . "