گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

جارێکیتر دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر بودجە دواخرا

2021.03.26 - 19:21
App store icon Play store icon Play store icon
جارێکیتر دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر بودجە دواخرا

ناس کورد-

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق کە بڕیاربوو سبەینێ ئەنجامبدرێت، دواخرا بۆ ڕۆژی یەکشەممە 28ی ئازاری 2021.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق (هەینی 26ی ئازاری 2021) ڕایگەیاند، "لەڕوانگەی پێویستی بەردەوامی گفتوگۆکان بۆ داڕشتنی کۆتایی پڕۆژەیاسای بودجەی 2021، دانیشتنی پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەکە بۆ کاتژمێر 3:00ی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە 28ی ئازار دواخرا."

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، بڕیاربوو سسبەینێ شەممە دانیشتنی پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەکە بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی بەردەوامی ناکۆکیی لایەنە سیاسییەکان لەسەر پڕۆژەکە بڕیاری دواخستنی درا.

 

پێشتر جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "بەهۆی بەردەوامی ناکۆکییەکان لەسەر پڕۆژەکە بەدووری دەزانم سبەینێ دانیشتنەکە ئەنجامبدرێت و پێدەچێت جارێکیتر دانیشتنەکە دوابخرێت." 

 

جەمال کۆچەر دەڵێت، "دوور نییە ئەمساڵ عێراق بودجەی هەر نەبێت، چونکە بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان بودجە وەک کارتێکی سیاسی بەکاردەهێنن بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن و کێشەی بۆ دروست دەکەن، بۆ نمونە داوای دابەزاندنی نرخی دۆلار دەکەن کە ئەوە لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "یەکێکی دیکە لە کێشەکان پشکی هەرێمە، هەروەها داواکردن بە چارەسەرکردنی پرسی پەرلەمان بۆ هەڵوەشاندنەوە و هەڵبژاردنی پێشوەختە پێش ئەوەی بودجە تێپەڕێندرێت." 

 

باسی لەوەشکرد، "بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان دژی مستەفا کازمین و نایانەوێت بە پەسەندکردنی بودجە 130 ترلیۆن دینار بخەنە بەردەستی حکومەتەکەی کازمی و دەیانەوێت حکومەتەکەی شکستپێبهێنن، بەڵام حکومەتێک 130 ترلیۆن دیناری لەبەردەستبێت شکستهێنانی قورسە."