گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت و هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە سەر ئەم شەقامە

2019.06.03 - 14:58
App store icon Play store icon Play store icon
تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت و هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە سەر ئەم شەقامە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دەربەندیخان راگەیەندراوێکی لەبارەی داخستنی تونێلی دەربەندیخان بەڕووی شۆفێران بڵاوکردەوە. . لەراگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دەربەندیخان کە وێنەیەکی دەست (ناس کورد) کەوتووە ئاماژە بەوە کراوە، بەهۆی حاڵەتێکی لەناکاو و بچڕانی هێڵی کارەبای (33) و( 11) لە ناو تونێلی دەربەندیخاندا بەو هۆیەوە لە کاتژمێر (5:00)ی ئێوارە بۆ (12)ی شەو تونێل دادەخرێت و هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە سەرشاخ. . بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، بۆ ئەوەی گرفت و لەمپەر لەسەر شاخ دروست نەبێت ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان کەباریان پێیە لەو ماوەدا ڕادەگیرێن لە بەردەم تونێل تاوەکو تونێل دەکرێتەوە. .