گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

تەندروستیی هەریم هۆشداری دەدات: بۆشاییەکی گەورە لە کەرتی تەندروستی دروست بووە

2021.03.26 - 19:14
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستیی هەریم هۆشداری دەدات: بۆشاییەکی گەورە لە کەرتی تەندروستی دروست بووە

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، ژمارەیەکی زۆر لە کارمەندانی تەندروستی توشی کۆرۆنا بوون و بۆشاییەکی گەورە لە کەرتی تەندروستی دروستبووە، تکاش لە هاووڵاتیان دەکات، هاوکاربن بۆ تێپەڕاندنی ئەم شەپۆلە بەهێزەی کۆرۆنا بە کەمترین زیان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا د. ئاسۆ، حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم (هەینی 26ی ئازاری 2021) ڕایگەیاند، "ژمارەیەكی زۆر لە پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی لە ئێستادا توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنان و بێگومان ئەمەش بۆشاییەكی گەورەی لە كەرتی تەندروستی دروست كردووە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " لەهەمان كاتدا رێژەی توشبووانی تۆماركراوی رۆژانەی کۆرۆنا نزیك دەبێتەوە لە 11% پێشبینیش دەكرێت زۆر لەمە زیاتر بێت."

 

ڕاشیگەیاندووە، " تكایە با هەموو لایەكمان هاوكاربین لە تێپەڕاندنی ئەم شەپۆڵە بەهێزە بە كەمترین زیان."