گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

خواردنى بیبەری تون بۆ هەموو کەسێک سودى هەیە؟ 

2021.03.26 - 15:48
App store icon Play store icon Play store icon
خواردنى بیبەری تون بۆ هەموو کەسێک سودى هەیە؟ 

ناس کورد-

پزیشکێکی خۆراکی ڕوسی رایگەیاند"بیبەری تون میزاج باشتر دەکات و یارمەتی کرداری گۆڕینی خواردن دەدات بۆ وزە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە ئەو کەسانەی نەخۆشی دیاریکراویان هەیە ئەو جۆرە خوارەکە بەکارنەهێنن".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسی "نۆڤوستی" ڕوسیا ( 26ى ئازاری 2021)  لە هەواڵێکدا کە" ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە ئاماژەى بەوە کرد، د.ئۆلگا کورابلیۆڤا، پسپۆری خۆراکی بەناوبانگی روسیا لەدیمانەیەکدا وتویەتی " بیبەری تون میزاج باشتر دەکات یارمەتی کرداری گۆڕینی خواردن دەدات بۆ وزە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە ئەو کەسانەی نەخۆشی دیاریکراویان هەیە ئەو جۆرە خوارەکە بەکارنەهێنن".

 

ئەو پزیشکە ئاماژەی بەوەشکردووە "کە 100گرام پاودەری بیبەری تون 282 کالۆری تێدایە ئەو مادەیە تا رادەیەک پلەی گەرمی لەش بەرزدەکات و بەرێژەی 5٪ کرداری گۆڕینی خۆراک بۆ وزە خێراتر دەکات ئەو کاریگەرییەش تا دوو کاتژمێر دوای خواردن دەخایەنێت، بۆیە ئەو مادەیە لەدروستکردنی کرێم و مەڵهەمی گەرمکردنەوە بەکاردەهێنرێت".

 

بەوتەی کورابلیۆڤا "بیبەری تون ڤیتامینەکانی گرووپی ВوС ی تێدایە ویارمەتی لەش دەدات لە بەرهەمهێنانی ماددەی (ئیندۆرفین) کە ئەوەش وا دەکات میزاجی مرۆڤ باشتر بکات".

 

پزیشکە ڕوسییەکە، لەگەڵ ئەوەشدا هۆشداری داوە بەو کەسانەی کە بەدەست برین و هەوکردنی گەدەوە دەناڵێنن "بەهیچ شێوەیەک بیبەری تون بە کارنەهێنن، چونکە باری تەندروستیان خراپتر دەکات".