ناس کورد
لیژنەى باڵاى ئەزموونەکان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند هیچ کەموکوڕییەکی زەق لە تاقیکردنەوەکاندا بوونی نیە و ئەگەر هەبێت لە تاقیکردنەوەکانی داهاتوودا چارەسەر دەبێت
.
.
لیژنەى باڵاى ئەزموونەکان لە بەڕێوەبەرایەتى گشتیی ئەزموونەکان ئەمڕۆ دووشەممە 3ی حوزەیران پەیامێکی بۆ خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند بەپێی ئەو ئامارانەی لەبەردەستیاندان ئەنجامی تاقیکردنەوەکان بەروارد بەساڵی ڕابردوو "زۆر باشترە".
.
لە پەیامەکەدا هاتووە ئەو گۆڕانکارییانەی ئەمساڵ لە تاقیکرنەوەکاندا ئەنجامدراون، کاریگەرییان لەسەر باشبوونی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان هەبووە.
.
لیژنەى باڵاى ئەزموونەکان ئاماژەی بەوەداوە، هیچ کەموکورتیەکی "زەق نیە کە ببێتە مایەی گرفت و ئەگەر هەبوبێت لە تاقیکردنەوەکانی داهاتوو چارەسەر دەکرێت".
.
لیژنەى باڵاى ئەزموونەکان داوا لە خوێندکاران دەکات بە دەرونێکی ئارام و بڕوا بەخۆبوونەوە بچنە هۆڵەکانی تاقیکردنەوە و خوێندکاران دڵنیا دەکاتەوە کە هەموو مافێکیان پارێزراو دەبێت.
.
ئەمە لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی ڕابردوودا لە تاقیکردنەوەی زمانی کوردی "ژمارەیەکی بەرچاو" هەڵەی رێزمانی و "واتایی" لە لایەن مامۆستایەکی زمانی کوردییەوە دەسنیشانکران و وەزارەتی پەروەردەش ڕایگەیاند لیژنەیەک لەسەر ئەو بابەتە پێکدەهێنێت.
.