ناس کورد-
لەبەرهەمێکى نوێدا محەمەد سالم گۆرانیبێژى عێراقى و هێڵى لۆڤ گۆرانیبێژى کورد دویتێکیان بڵاوکردەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دویتەکە کە شەوى رابردوو لەسەر کەناڵى فەرمى محەمەد سالم بڵاوکراوەتەوە و "ناس کورد" بینیوویەتى لە بەرهەمى ئارتین پرۆدێکشنە.
دویتەکە بەناوى (بیرت دەکەم)ەو هۆنراوەکەى محەمەد ئەلجبورى و هێڵى لۆڤە و کۆمپۆزێشنى دویتەکە لەلایەن سەیف ئەمیر و ئەرگمێنت و میکسى بەرهەمەکە لەلایەن عوسمان عەبود، جێبەجێکراوە.
لەبەشێک لەو کۆمێنتانەى کە هاووڵاتیانى کورد لە ڤیدیۆیى دویتەکە لە یوتیوب نووسیویانە ڕەخنە لەوە دەگرن کە دویتەکە هیچ وشەیەکى کوردیى تێدا نییە و تەنها زمانى عەرەبى و ئینگلیزى بەکارهێنراوە.