ناس کورد-
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایگەیاند، ئامانج لەو نمایشە چەکدارییەى کە لە پایتەخت روویدا ئاڵۆزکردن و تێکدانی سەقامگیری و دۆخی ئەمنیی وڵاتە، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو جۆرە ڕەفتارانە مەبەست لێی دورخستنه‌وه‌ی عێراقە له رۆڵی راسته‌قینه‌ی خۆی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نوسینگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک وەزیرانی عێراق (26ئازاری 2021) لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە بڵاوى کردەوە، مسته‌فا كازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق له‌میانه‌ی وته‌یه‌كدا له‌کاتی کردنەوەی بارەگای نوێی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی عێراق رایگەیاند :دەوڵەت بە هەموو توانایەوە پارێزگاریی لە ژیان و پێنوسی ئەو ڕۆژنامەنووسانە دەکات کە وڵات لە مێشک و ناخیاندایە، پێویسته راگه‌یاندنه‌كان ره‌خنه له هه‌ر بارودۆخێك بگرن كه له‌وڵاتدا روده‌دات، ڕۆژنامه‌نوسان شه‌ڕی مه‌زهه‌به ناپه‌سه‌نده‌كانیان كردوه و ئازایانە ڕۆڵی خۆیان بەرجەستە کردووە".
سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەوەشی وتووە "كه‌سانێك هه‌ن پێیانوایه به چه‌ك هه‌ڕه‌شه له ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن، ئه‌و نمایشه چه‌كداریه‌ی کە كرا بۆ تێكدانی دۆخی ئاسایش و ئه‌منییه‌تی عێراق و دورخستنه‌وه‌یه‌تی له رۆڵی راسته‌قینه‌ی خۆی، به‌ڵام به‌هیچ جۆرێك رێگه ناده‌ین كه‌سانێک به‌چه‌ك هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی وڵات بكه‌ن".
کازمی جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئەوەکردەوە"به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا و له‌مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا دەکرێت، تاكه كاری حكومه‌ت ئه‌وه‌یه كه ئاماده‌كاری بكات بۆ هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و دادپه‌روه‌رانه".
ئەوەشی خستووەتە ڕوو" حکومەتەکەی توانیویەتی وڵات لە مایەپوچوون ڕزگار بکات و داهاتەکانی دیکە زیاد بکات، ڕێکارە ئابورییە بە پەلەکانی حکومەت توانیویەتی سەنگی ئابوری ڕابگرێت و لە هەموو گرنگتر فەراهەمکردنی مووچەی فەرمانبەرانە کە بەشێکی زۆر گرەویان لەسەر ئەوە دەکرد کە حکومەت شکستدەهێنێت لە هەوڵەکانی".
دوێنێ (پێنجشه‌ممه، 25ی ئازاری 2021) گروپێكی چه‌كداریی له به‌غدای پایته‌خت، له‌ژێر ناوی رەبعوڵا نمایشێكی چەکدارییان ئه‌نجامدا و هه‌ڕه‌شه‌ی بنبڕكردنی سیخوڕه‌كانی ئه‌مەریكا و سعودیه‌یان كرد و هەڕەشەی تێپەڕاندنى بودجە و پێدانى پشکى هەرێمیان کرد.