ناس کورد-
سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان گەیشتنى کاروانێکى دیکەى ڤاکسینى دژە کۆرۆناى بە هەرێمى کوردستان راگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان (26ى ئازارى 2021) لەمیانەى بڵاوکردنەوەى تویتێکدا لە هەژمارى خۆى لە تویتەر کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژەى بەوە کرد، گەیشتنى کاروانێکى دیکەى ڤاکسینى دژ بە کۆرۆنا لەڕێگەى حکومەتى فیدراڵ بۆ هەرێمى کوردستان بە بڕى 43800 ژەم جێى خۆشحاڵییە، کە بەپێى سیستمى گروپەکانى تۆمارکراو دەدرێت.