گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

هۆشدارییەك: هەفتەی داهاتوو توشبوون بەكۆرۆنا دەتەقێتەوە لە عێراق

2021.03.26 - 08:40
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشدارییەك: هەفتەی داهاتوو توشبوون بەكۆرۆنا دەتەقێتەوە لە عێراق

ناس کورد-

بڕیاردەرى لیژنەى شانەى قەیرانەکان لە پەرلەمانى عێراق بەرپرسیارێتى بڵاوبوونەوە و هەڵکشانى ڕێژەى توشبوون بە کۆرۆناى لە ناوەندەکانى خوێندن خستە ئەستۆى وەزارەتى پەروەردە و بەوە تۆمەتبارى کردن کە شکستییان هێناوە لە جێبەجێکردنى ڕێنماییە تەندروستییەکان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د.جەواد موسەوى، بڕیاردەرى لیژنەى شانەى قەیرانەکان لە پەرلەمانى عێراق (26ى ئازارى 2021) لە راگەیەندراوێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژەى بەوە کرد، سکاڵاى زۆر لەبارەى خراپى بەڕێوەبردنى دۆسیەى تاقیکردنەوەکان گەیشتووەتە لیژنەکەیان.

 

وتیشى، بڕیارى ئەنجامدانى تاقیکردنەوەکان بڕیارێکى هەڵە بوو و هۆشدارى ئەوەیدا کە دەبێتە هۆى کارەساتێکى گەورە لە بڵاوبوونەوەى پەتاى کۆرۆنا لە هەفتەى داهاتوودا.