گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ئەمەریکا سزاى نوێى بەسەر کەتیبەکانى حزبوڵا لە عێراق سەپاند

2021.03.26 - 08:24
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمەریکا سزاى نوێى بەسەر کەتیبەکانى حزبوڵا لە عێراق سەپاند

ناس کورد-

وەزارەتى دادى ئەمەریکا ئەو ماڵپەرە ئەلەکترۆنییانەى بلۆک کرد کە بەشێوەیەکى نافەرمى لەلایەن کەتیبەکانى حیزبوڵاى عێراقەوە بەکاردەهێنرێن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

راج باریک، داواکارى گشتى ئەمەریکا لە ناوچەى ڕۆژهەڵاتى ڤرجینییا رایگەیاند، پێویستە ئەنتەرنێت وەک کەرەستەیەک لەلایەن ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە بەکارنەهێنرێت کە بانگەشەى توندوتیژى و بڵاوکردنەوەى گوتارە شەڕانگێزەکانى خۆیان لەڕێگەیەوە دەکەن".

 

پێشتر وەزارەتى گەنجینەى ئەمەریکا کەتیبەکانى حزبوڵاى عێراقى بەهۆى ئەنجامدانى کارى توندوتیژى دژ بە هاوپەیمانان و هێزە ئەمنییەکانى عێراق خستە لیستى تیرۆرەوە.

 

سزا نوێکەى ئەمەریکا هاوکاتە لەگەڵ ئەو نمایشە چەکدارییەى کە دوێنێ پێنج شەممە، گروپى چەکداریی ڕەبعوڵڵا  لەبەغدا  ئەنجامیدا کە کاردانەوەى زۆرى بەدواى خۆیدا هێنا. 

 

 ڕەبعوڵڵا لەبەیاننامەیەکدا کە لەکاتى نمایشکردنى هێزەکانى لەبەغدا بڵاویکردەوە و "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە چەند داواکارییەکى خستووەتەڕوو، لەوانە دابەزاندنى نرخى دۆلار و بەدیهێنانى خواستى پارێزگاکانى باشور لە بودجەدا.