گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەزاری وتەبێژە سەربازییەكەیەوە:

كەتیبەكانی حیزبوڵڵا پەیامێكی لەبارەی پشكی هەرێم لە بودجە بڵاوكردەوە

2021.03.26 - 01:25
App store icon Play store icon Play store icon
كەتیبەكانی حیزبوڵڵا پەیامێكی لەبارەی پشكی هەرێم لە بودجە بڵاوكردەوە

ناس كورد_

كەتیبەكانی حیزبوڵڵای عێراق خۆیان لە نمایشە چەكدارییەكەی ئەمڕۆ بێبەری كرد و جەختیان كردەوە بەبێ ڕادەستكردنی نەوت و گومرگ بەشە بودجە بۆ هەرێمی كوردستان نییە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وتەبێژی سەربازیی كەتیبەكانی حیزبوڵڵا لە عێراق، ئەبو عەلی عەسكەری لە تویتێكدا كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە (26 ئازاری 2021) هۆكاری نمایشە سەربازییەكەی ئەمڕۆی گێڕایەوە بۆ گواستنەوەی چەند یەكەیەكی چەكداریی حەشدی شەعبی و "لەكاتی ئەو جموجوڵەدا پێیان باش بووە هەندێك داواكاریی بەڕێگەی خۆیان بگەیەنن" و دەڵێت "ئەو ڕێگایەش پەسەند نییە لای ئێمە".

 

وتەبێژەكەی حیزبوڵڵا جەختی لەوەش كردووەتەوە كە هیچ بەشە بودجەیەك بۆ هەرێمی كوردستان نییە تا نەوت و پارەی گومرگ ڕادەست نەكات و باسی لەوەشكردووە "نابێت دەست بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ببرێت". 

 

دوێنێ پێنج شەممە، گروپى چەکداریی ڕەبعوڵڵا ڤیدیۆى بڵاوکردنەوەى هێزەکانى لەبەغدا بڵاوکردەوە، ئەوەش کاردانەوەى زۆرى بەدواى خۆیدا هێنا.

 ڕەبعوڵڵا لەبەیاننامەیەکدا کە لەکاتى نمایشیکردنى هێزەکانى لەبەغدا بڵاویکردەوە و "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە چەند داواکارییەکى خستووەتەڕوو، لەوانە دابەزاندنى نرخى دۆلار و بەدیهێنانى خواستى پارێزگاکانى باشور لە بودجەدا.      

  

 

دەستەى حەشدى شەعبى لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، جموجۆڵى یەکەکانیان لە چوارچێوەى بڕیارەکانى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکان و بەهەماهەنگییە لەگەڵ فەرماندەیی پڕۆسە هاوبەشەکان.

 

جەختیشیکردووەتەوە، لیواکانى حەشد بەژمارە دەناسرێن نەک بەناونیشانى دیکە و بەڕێوەبەرایەتییەکانیش تەنها ناونیشانە فەرمییەکان هەڵدەگرن.

  

لاى خۆیەوە، موقتەدا سەدر لە تویتێکدا (25 ئازاری 2021) كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە نووسیویەتی: یەكێك لە میلیشیاكان پەنای بردووە بۆ نمایشی چەكداری وبڵاوەكردن لە شەقامەكانی بەغدا بۆ هەندێك داوكارای لەچەشنی دابەزاندنی نرخی دۆلار و منیش دەڵێم: پەنابردن بۆ چەك بۆ داواكاریی ڕەتكراوەیە و دەبێت حكومەت جارێكیتر ڕێگەی پێنەدا.