گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

پزیشکێکی کورد باس لە سودێکی چاوەڕواننەکراوی ڤاکسینەکانی کۆرۆنا دەکات

2021.03.25 - 23:17
App store icon Play store icon Play store icon
پزیشکێکی کورد باس لە سودێکی چاوەڕواننەکراوی ڤاکسینەکانی کۆرۆنا دەکات

ناس کورد- 

پزیشکێکی کوردی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو ڕایگەیاند، بەشێک لەو کەسانەی کۆرۆنای درێژخایەنیان هەیە و نیشانەکانی ڤایرۆسەکە لەگەڵیاندا بەردەوامە، لەدوای وەرگرتنی ڤاکسین تەندروستییان زۆر باش بووە کە ئەوەش هەواڵێکی دڵخۆشکەرە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە لەسەری.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. عارف گۆران، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو لە فەیسبوکی فەرمیی خۆی (پێنجشەممە 25ی ئازاری 2021) ڕایگەیاند، "ئاشكرایە ڤاکسین بۆ خۆپاراستنە لە توشبوون بەو نەخۆشیەی کە ڤاکسینەکەی بۆ دروستکراوە، لە ئێستادا سەلامەتی ڤاکسینەکانی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە تەواوی یەکلابووەتەوە، تا ئێستا نزیکەی 500 ملیۆن ژەمی ئەو  ڤاکسینانە دراوە بە خەلک و رۆژ بە رۆژ ئەو ژمارەیە بە شێوەیەکی بەرچاو لە زیادبووندایە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " بەشێک لە تووشبوانی کۆرۆنا دوای چاکبوونەوەش کۆمەلێک لە ماکەکانی ئەو پەتایەیان هەر دەمێنێتەوە، وەک هەناسە تەنگی و کۆکەی درێژخایەن و زوو ھیلاکبوون و کۆمەلک نیشانەی تر کە بە کۆڤیدی درێژخایەن دەناسرێت، ئەوەی جێگەی سەرنجە رێژەیەکی بەرچاو لەو نەخۆشانەی کۆرۆنای درێژخایەنیان ھەیە دوای وەرگرتنی ڤاکسینەکە دۆخی تەندروستیان زۆر باشتر بووە، تەنانەت بەشێکیان ھیچ نیشانەکانی نەخۆشیەکەیان نەماوە." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لە ئێستادا ئەمە تەنیا تێبینیەكە، بەلام ھەوالێکی دلخۆشکەرە بۆ ئەوانەی کۆڕۆنای دەێژخایەنیان ھەیە، لێکۆلینەوە لەسەر ئەم بابەتە بەردەوامە و لەئایندەی نزیكدا، کاریگەری ڤاکسینەکانی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرامبەر کێشەکان و ماکەکانی کۆڕۆنای درێزخایەن یەکلایی دەبێتەوە ."

 

ئەو پزیشکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو کەسانەی پێشتریش تووشی کۆرۆنا بوون دەبێت ڤاکسینەکە وەربگرن، لەگەڵ ئەوەی ئەگەری دووبارە تووشبوونەوە لە شەش مانگی یەکەمی دوای پەتاکە ئێجگار کەمە، بەلام لەبەرئەوەی تا ئێستا دڵنیاییەك نیە بۆ ماوەی مانەوەی بەرگری لەش، بۆیە باشتر وایە ئەوانەی پێشتریش دووچاری پەتاكە هاتوون  ڤاکسینەکە وەربگرن ."