گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

بانکى ناوەندیى عێراق سودەکانى بەرزکردنەوەى نرخى دۆلار ڕووندەکاتەوە

2021.03.25 - 22:44
App store icon Play store icon Play store icon
بانکى ناوەندیى عێراق سودەکانى بەرزکردنەوەى نرخى دۆلار ڕووندەکاتەوە

ناس کورد-

بانکى ناوەندیى عێراق داوا دەکات هاووڵاتیان نیگەران نەکرێن و جەختلەوەشدەکاتەوە، نرخى نوێى دۆلار دەستکەوتى گەورەى هەبووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئیحسان شمران، جێگرى پارێزگارى بانکى ناوەندى (پێنجشەممە 25ى ئازارى 2021) لە لێدوانێکدا بە ئاژانسى فەرمى هەواڵى عێراقییەى وتووە، لەو بابەتانەى کە خەڵک لە بیروبۆچوونى خۆیانەوە باسى دەکەن و دەیگوازنەوە لەلایەن بانکى ناوەندییەوە سیاسەتێکى لەسەرخۆیان بۆ پەیڕەو دەکرێت و ناچێتە ئەو گفتوگۆیانەى کە کاریگەرییان لەسەر پێشبینیەکان هەیە.

 

ڕونیشیکردووەتەوە، بانکى ناوەندى پێى وایە نرخى نوێى دراو دەستکەوتى گەورەى هەبووە، یەکەمیان بەهێزکردنى ڕکابەرى لە بەرژەوەندى بەرهەمە کشتوکاڵییە ناوخۆییەکان هەروەها پیشەسازییەکان، ئەوەش سەرەڕاى بەهێزکردنى سەرچاوەکانى دارایى گشتى کە ئامانجێکى ترى بڕیارەکەیە.

 

شمران لە بەشێکى ترى قسەکانیدا باسى لەوەکردووە، پێویستە سەقامگیرکردنى ئەو بڕیارە بەهێز بکرێت و هاووڵاتیان نیگەران نەکرێن و کاریگەرى نەخرێتە سەر بەردەوامى چالاکییەکانیان.