گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرهەم ساڵح و حەلبوسی کۆبوونەوە و لەبارەی بودجەوە داوایەک دەکەن

2021.03.25 - 21:28
App store icon Play store icon Play store icon
بەرهەم ساڵح و حەلبوسی کۆبوونەوە و لەبارەی بودجەوە داوایەک دەکەن

ناس کورد-

سەرۆک کۆمار و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە و چەند پرسێکی جیاوازیان تاووتوێ کرد، هاوکات جەختیان کردەوە لە پەلەکردن لە پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی ئازاری 2021، د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق و محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی نوسینگەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، "لە دیدارەکەدا تاووتوێی بارودۆخ و ئەو قەیرانانە کرا کە وڵات پێیدا تیپەڕ دەبێت، لەگەڵ چارەسەرکردنیان لە دۆخی ئێستادا."

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "هەر لە دیدارەکە گفتوگۆ سەبارەت بە هەڵبژاردنی پێشوەختە کرا لەگەڵ رەخساندنی کەشێکی لەبار بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی ئازاد کە گوزارشت لە ئیرادەی هاوڵاتیان بکات و متمانەی بە ئەنجامەکەی پتەوبکات."

 

ئەوەش هاتووە، " هەروەها تاووتوێی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی دارایی 2021 کرا و جەخت کرایەوە لەسەر گرنگی پەلەکردن لە دەرکردنی."