ناس کورد-
لە ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی رابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران سوپای ئەو وڵاتە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و هۆشداری ئەوە دەدات کە ئامادەیی ئەوەیان تێدایە رووبەڕووی هەر دوژمنکارییەک ببنەوە و ئامادەن بۆ داکۆکیکردن لە ئیران.
.
لەراگەیەندراوەکەی سوپای ئێراندا ئاماژە بەوە کراوە، سوپا بە توندی وەڵامی هەر جۆرە هەڕەشەیەک دەداتەوە کە رووبەڕووی کۆماری ئیسلامی ئێران دەبێتەوە لەلایەن گەورە زلهێزەکانی جیهان و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە.
.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، سەرەڕای ئەو فشارانەی کە لە سەر ئێرانە بەڵام توانای ئەوەی هەیە سەرجەمی ئەو ئابڵۆقە و سزا ستەمکارییانەی ئەمریکا تێپەڕێنێت.
.
جەختیش لەسەر ئەوە کراوەتەوە، شۆڕشی ئیسلامی هێشتا زیندووە و لە بەرەوپێشچوون نەکەوتووە.
.
ئاماژە بەوەش دەکات، بەرامبەر بە سزا ستەمکارییەکان دەستەوەستان نابین و ملکەچ ناکەین.
.
راگەیەندراوەکە لە کاتێکدایە کە گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران پەرەی سەندووە و لەسەر ئاستی بەرپرسانیش لێدوانی توند بەرامبەر یەکتری دەدەن.
.