گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کارەکان چین؟

ماسیۆ تۆلەر: ئیدارەی بایدن چوار کاری لە پێشینەی لە عێراق هەیە

2021.03.25 - 20:34
App store icon Play store icon Play store icon
ماسیۆ تۆلەر: ئیدارەی بایدن چوار کاری لە پێشینەی لە عێراق هەیە

ناس کورد- 

ماسیۆ تۆلەر، باڵیۆزى ئەمریکا لە عێراق دەڵێت، ئامانجە ستراتیژیەکانى وڵاتەکەى جێگیرن و بە گۆڕینى ئیدارەى کۆشکى سپى ناگۆڕدرێن، چوار کارى لە پێشینەى وڵاتەکەشى لە عێراق ئاشکرا دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماسیۆ تۆلەر (پێنجشەممە 25ى ئازارى 2021) لە میانەى بەشداریکردن لە سیمینارێکى ڤیدیۆییدا وتى، ئامانجە ستراتیژیەکانى ئەمریکا جێگیرن ئەوەش سەرەڕاى گۆڕینى ئیدارە یەک لەدواى یەکەکانى کۆشکى سپى.

 

باسى لەوەشکردووە، لە ڕووى پراکتیکییەوە یەکێک لە بەرهەمەکانى ئەم ڕژێمەی ئەمریکا ئەوەیە کە هەر 4 بۆ 8 ساڵ جارێک ئیدارەیەکى نوێ دێت و بە چاوێکى جیاواز لە ئیدارەى پێشوو سەیرى ئاڵنگاریەکان دەکات.

 

باڵیۆزى ئەمریکا لە عێراق جەختیلەوەشکردووەتەوە، "ئەو چاوانەش تیشکى نوێ دەخەنە سەر هەندێک لەو ئاڵنگاریانەى ڕووبەڕوومان دەبێتەوە، بەڵام بە دڵنیاییەوە بەردەوامى دەبێت، چونکە گرنگیدانى ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بەم وڵاتە زیندووە ناگۆڕدرێت."

 

باسى لەوەشکردوە، بەزاندنى ڕێکخراوى داعش کارى لە پێشینەى ئەمریکایە لە عێراق ئەوەش سەرەڕاى ئەوەى ڕێکخراوەکە لە ڕووى داراییەوە دۆڕاوە، بوونى هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق لەسەر داواکارى حکومەتى عێراقى بووە بۆ ئەنجامدانى ئەرکى دیاریکراو و پێشکەشکردنى ڕاوێژ و هاوکاریکردنى هێزەکانى دژە تیرۆرى عێراق و پێشمەرگە بۆ ڕێگریکردن لە داعش.

 

تۆلەر لە بەشێکى ترى قسەکانیدا وتویەتى، بەردەوام دەبن لە پارێزگاریکردن لە بوونى هێزەکانى ئەمریکا، ئەگەر گرنگ بێت بۆ هاوکاریکردنى حکومەتى عێراقى لە ڕێگریگردن لە گەڕانەوەى داعش بۆ ئەوەى هەڕەشە نەخەنەوە سەر گەلى عێراق و ئاسایشى هەرێمیى.