گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

کازمى لەسەر نمایشەکەى میلیشیاکانى ’’ڕەبعوڵڵا’’ هاتە دەنگ

2021.03.25 - 19:17
App store icon Play store icon Play store icon
کازمى لەسەر نمایشەکەى میلیشیاکانى ’’ڕەبعوڵڵا’’  هاتە دەنگ

 

ناس کورد- 

سەرۆک وەزیرانى عێراق سەبارەت بە بڵاوبوونەوەى میلیشیاکانى "ڕەبعوڵڵا" لە شارى بەغدا دەڵێت، ئەو نمایشەى لە شارى بەغدا ئەنجام درا بۆ تێکدانى بارودۆخ و دورخستنەوەى دەوڵەتە لەو ڕۆڵە ڕاستەقینەى هەیەتى.

 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیران و سەرۆکى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق لەکاتى کردنەوەى تەلارى نوێى سەندیکاى ڕۆژنامەنوسانى عێراق (پێنجشەممە 25ى ئازارى 2021) لە وتەیەکدا ئاماژەى بەوەدا، "ئامانجى نمایشەکەى ئەمڕۆ تێکدانى بارودۆخ و دورخستنەوەى حکومەتی عێراقە لە ڕۆڵى ڕاستەقینەى خۆى، هەیە پێى وایە کە بە چەک هەڕەشە لە دەوڵەت دەکات."

 

باسى لەوەشکردووە، لەسەر میدیا پێویستە کە ڕەخنە لەهەر حاڵەتێک لە دەوڵەت بگرن، ڕۆژنامەنوسان دژى تاییفەگەرى وەستانەوە و بە ئازایەتییەوە ڕۆڵى خۆیان گێڕا.

 

سەرۆکى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق وتیشى، شەڕ و چەک بەسە و ئەم حکومەتە لە بارودۆخێکى سەختدا هاتووە، پەڕەى سپى چاکسازیمان پێشکەش کرد بۆ باشکردنى بارودۆخى ئابوریى، ئەرکى حکومەت تەنها ڕەخساندنى کەشێکە بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنێکى ئازاد و پاک، جگە لە دەوڵەتى گەندەڵ هیچ دەوڵەتێک نییە 96%ى ئابورییەکەى پشت بە نەوت ببەستێت.