گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

ئاگادارییەکی بەپەلە لە پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی سلێمانییەوە

2021.03.25 - 18:07
App store icon Play store icon Play store icon
ئاگادارییەکی بەپەلە لە پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی سلێمانییەوە

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی ئاگادارییەکی بەپەلەی بڵاوکردەوە و داوا لە بەڕێوەبەرانی سەرجەم قوتابخانەکان دەکات بەپەلە خشتەی تاقیکردنەوەی نیوەی وەرز دابنێن و خوێندکارانی لێ ئاگادار بکەنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕیوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی (پێنجشەممە 25ی ئازاری 2021) ڕایگەیاند، "ئاگاداری سەرجەم بەریوبەری قوتابخانە بنەرەتی و خویندنگا ئامادەیی و ئامادەیییە پیشەییەکانی سنوری بەریوبەریتیمان دەکەینەوە کە بەپەلە و بێ دواکەوتن رۆژی شەممە دەستەی کارگیری قوتابخانە و خویندنگا کۆبوونەوە ئەنجام بدەن ھەر ئەو رۆژە خشتەی تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرز واتا (20)نمرە کە دابنێن و خویندکارانی لێ ئاگاداربکەنەوە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوکات ئەم خالانە جێ بەجێ بکەن:

 

١-ئەو قوتابخانانەی تاقیکردنەوەی 20 نمرەکەی کردووە و تەواو بووە پیوست ناکات دەوام بکەن.

 

٢-ئەو قوتابخانە و خویندنگایانەی کە ھەندیکیان کردووە وھەندیکیان ماوە بەزووترین کات لەماوەی ئەم ھەفتەیەدا دەبیت تەوای بکەن.

 

٣- ئەو قوتبخانە بنەڕەتی و خویندنگا ئامادەییانەی کە ھیچ تاقیکردنەوەیەکان نەکردووە دەبێت لەرۆژی یەکشەممەوە دەست پێ بکەن بەبێ دواکەوتن ھەتا یەک ھەفتە کۆتایی پێ بھینن و مامۆستایان و خوینکارانی لێ ئاگادار بکەنەوە ھەر ئەمشەو.

 

٤- مامۆستایان ئاگادار بکەنەوە ھەر ئەمشەو بۆ ھێنانی پرسیار بۆ رۆژی شەممە.

 

٥- خویندگاران کە تاقیکردنەوەیان ئەنجام دا دەبێت یەکسەر ڕەوانەی مالەوە بکرێنەوە و بەھیچ شیوەیەک خویندکار ناهێڵدرێتەوە بۆ وانە  وتنەوە و خویندن.

 

٦- چی خویندراوە تەنھا لەوەدا پرسیار دادەنرێت بابەت نەخوێدنرابێت نابێت پرسیاری تیدا بێتەوە، چونکە دوای مامۆستای بابەت ودەستەی کارگیری بەرپرسیار دەبێت.

 

٧-بازنەی یەکەم واتا پۆلەکانی ( یەکەم و دووەم و سێیەم ) ھەلسەنگاندیان ھەیە لای مامۆستای بابەت کەلەماوەی ئەو مانگەدا کەدەوامیان کردووە بۆیان دادەنێت، نمرە دەدات بەدەستەی کارگیری نابێت دەوام بکەن تکایە.