گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

دارایی پەرلەمان: شتێک نەماوە بەناوى ڕێککەوتنى هەرێم و بەغدا لە پڕۆژەى بودجە

2021.03.25 - 17:16
App store icon Play store icon Play store icon
دارایی پەرلەمان: شتێک نەماوە بەناوى ڕێککەوتنى هەرێم و بەغدا لە پڕۆژەى بودجە

ناس کورد-

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق پێشبینی دەکات جارێکی دیکە دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق دوابخرێت و دەڵێت، شتیک نەماوە لە بودجە بەناوی ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" (25ی ئازاری 2021) ڕایگەیاند، شتێک نەماوە بەناوی ڕێککەوتن لە نێوان هەرێم و بەغدا لە ناو پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عێراق، ئەوەی پێشتر کراوە گۆڕانکاری تێدا کراوە و جگە لەوەش پێشبینی دەکەن جارێکی دیکە دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە کە بڕیارە ڕۆژی شەممە ئەنجامبدرێت، دوابخرێت.

 

سەبارەت بە هەڵوێستى پەرلەمانتارانی کورد کە ئایا بایکۆتی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەکەن یاخود هەڵوێستیان چی دەبێت؟ ئەندامە کوردەکەی لیژنەی دارایی وتی، "تا ئێستا هیچ بڕیارێک نییە چی دەکرێت، بۆ ئەوەی دەبێت فراکسیۆنە کوردستانییەکان کۆببنەوە و بڕیاری خۆیان بدەن هەلوێستیان چی دەبێت".

 

بڕیاربوو شەوى هەینى پڕۆژەى بودجە لەلایەن پەرلەمانى عێراقەوە بخرێتە دەنگدانەوە، بەڵام تێپەڕاندنى دواخرا بۆ رۆژى شەممە، دواتر ئەو وادەیەش دواخرا و چاوەڕوادەکرێت شەممەى داهاتوو بخرێتە دەنگدانەوە.    

  

پێش دواخستنى دانیشتنەکە، لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق ڕێککەوتنى نێوان شاندى هەرێم و لایەنە شیعییەکانى پەسەندکرد، کە تایبەتە بە رادەستکردنى 460 هەزار بەرمیل نەوت و نیوەى داهاتە فیدراڵییەکان. بەڵام دواى دواخستنى دەنگدان لەسەر پڕۆژەکە "رێککەوتنەکە دەستکاریکرا".  

 

سەمیر هەورامى لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ میدیاى یەکێتى کە "ناس کورد" بینیویەتى وتى "لەکاتى چاپکردنى ئەو رێککەوتنەى لە لیژنەى دارایی پەسەندکرا، هەندێ وشە دەستکاریکراون، پێمان وتوون و تەقریبەن ئامادەییان نیشانداوە بیگەڕێننەوە بۆ ئەو دەقەى ڕێککەوتنى لەسەر کراوە".  

  

رونیشیکردەوە "ئەو دەقە لەکۆبوونەوەیەکى چوار پێنج کاتژمێرى شاندى هەرێم و لایەنە شیعییەکان بە ئامادەبوونى حەسەن کەعبى جێگرى سەرۆکى پەرلەمان و دواتریش سەرۆکى پەرلەمان ڕێککەوتنى لەسەر کراوە".  

  

سەمیر هەورامى جەختیکردەوە، چاوەڕوانن رۆژى شەممە دەنگ لەسەر ئەو دەقە بدرێت و لۆبییەکیش بۆ ئەو مەبەستە دروستکراوە.  

  

باسى لەوەشکرد، ئەگەرى زۆرە رۆژى دەنگدان یان رۆژێک پێش دەنگدان بگەڕێنەوە بەغدا بۆ گفتوکردن لەگەڵ کوتلە سیاسییەکان تا ئەو دەقە تێپەڕێت کە ڕێککەوتنى لەسەر کراوە.