گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

بەوێنە؛ کرمێکی 18 مەتری لە گەدەی پیاوێکدا دەرهێنرا

2021.03.25 - 17:03
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە؛ کرمێکی 18 مەتری لە گەدەی پیاوێکدا دەرهێنرا

ناس کورد-

لە ڕووداوێکی کەموێنەدا لە وڵاتی تایلەند کرمێکی 18 مەتری لە گەدەی پیاوێکی بەتەمەندا دەرهێندرا و پزیشکەکان دەڵێن، گۆشتی نەکوڵاوی خواردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی میدیاکانی وڵاتی تایلەند، پیاوێکی تەمەن 67 ساڵی تایلەندی ماوەیەکی زۆر بەدەست ئازاری گەدەوە ناڵاندوویەتی و پاش سەردانکردنی نەخۆشخانە توانرا هۆکاری ئازارەکەی دەستنیشان بکەن کە بوونی کردم بوو لە گەدەیدا.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، دواتر پزیشکەکان بەڕێگەی نەشتەرگەری کرمەکەیان بە پارچەکراوی لە گەدەی دەرهێنا کە درێژییەکەی 18 مەتر بوو.

 

 

پزیشکەکان ڕایانگەیاندووە، هۆکاری دروستبوونی کرمەکە لە گەدەی ئەو پیاوەدا بەهۆی خواردنی گۆشتی نەکوڵاوی "گا"وە بووە.

 

بەگوێرەی میدیاکانی تایلەند، ئەوە یەکەمن ڕووداوی لەوجۆرەیەوە لەماوەی 50 ساڵی ڕابردوودا.