گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

بەرزترین ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا لە عێراق تۆمار کرا

2021.03.25 - 16:34
App store icon Play store icon Play store icon
بەرزترین ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا لە عێراق تۆمار کرا

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى و ژینگەى عێراق ئاشکرایکرد، لەماوەى 24 کاتژمێرى ڕابردودا زیاتر لە 6 هەزار و 500 توشبووى پەتاى کۆرۆنا لە سەرتاسەرى عێراقدا تۆمار کراون و 33 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتى تەندروستى و ژینگەى عێراق (پێنجشەممە 25ى ئازارى 2021) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەداوە، لەماوەى 24 کاتژمێرى ڕابردوودا 6513 توشبووى پەتاى کۆرۆنا تۆمار کراون.

 

رونیشکراوەتەوە، هەروەها لەو ماوەیەدا 4781 توشبوو چاکبونەوەتەوە و 33 کەسیش بە هەمان پەتا گیانیان لەدەستداوە.

 

بەپێى داتاکان، تائێستا لە سەرتاسەرى عێراق بە هەرێمى کوردستانیشەوە 815 هەزار و 605 توشبوو تۆمار کراون و 732 هەزار و 252 توشبوو چاکبونەتەوە کە ڕێژەى 89.8% دەکات، هەروەها 14 هەزار و 1287 کەسیش بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.