گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆچی حكومەت بە پلەبەندی نرخی دۆلاری بەرزنەكردنەوە و بەیەك جار كردی؟ 

2021.03.25 - 15:53
App store icon Play store icon Play store icon
بۆچی حكومەت بە پلەبەندی نرخی دۆلاری بەرزنەكردنەوە و بەیەك جار كردی؟ 

ناس کورد-

 

سەرۆكی لیژنەی دارایی رایگەیاند، سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ئامۆژگارییان كردوون كە بەرزكردنەوەی نرخ بە پلەبەندیی زیانی زۆرە و لەو وڵاتانەی تاقیكراوەتەوە لێكەوتەی زۆر خراپی هەبووە بۆیە لەعێراق بەیەك گوژمە كراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەیسەم جبوری لە مێزگردێكی داخراوی ئەلەكترۆنیدا كە نوێنەری ناس ئامادەی بوو باسی لەوەكرد، بەرزكردنەوەی پلە پلە لەو وڵاتانەی تاقیكراوەتەوە لێكەوتەی خراپی هەبووە، چونكە كڕیار و فرۆشیار دەزانن نرخ بەردەوام بەرز دەبێتەوە بۆیە پەنا دەبەنە بەر شاردنەوە و قۆرخكاریی و بازاڕی تێكدەدات. 

 

هەر لەمبارەیەوە سەركردە لە ڕەوتی حیكمە بەلیغ ئەبو گەلەل لە لێدوانێكی دەنگیدا كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە (25 ئازاری 2021) باسی لەوەكرد خەڵك حیكمە تۆمەتبار دەكەن بەپاڵپشتی بڕیاری بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار بەڵام ڕاوێژەكە هی بانكی نێودەوڵەتییە و بەئامانجی دەستخستنی 10 ترلیۆن دینار كراوە بۆ بودجە بەسەر یەكەوە. 

 

ئەبو گەلەل وتیشی ئەوان ئامۆژگارییان كردین كە پلە بەپلە خراپە و لەهەركوێ تاقیكراوەتەوە لێكەوتەی خراپی هەبووە.