ناس کورد-
بەغدى پایتەخت ئەمڕۆ رێشوێنى توندى ئەمنى و بڵاوبوونەوەى چڕى یەکە سەربازییەکانى بەخۆوە بینى، ئەوەش بەپێی ئەو وێنانەى دەست "ناس" کەوتوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی وێنەکان دەردەکەوێت، یەکە سەربازییەکان لەبەغداى پایتەخت بڵاوەیان پێکراوە و رێگەیەکیان بەرەو ناوچەى کەرادە داخستووە.
لەگەڵ بڵاوکردنەوەى ئەو هێزانە، رێوشوێنى داخستنى ناوچەى سەوز گیراوەتەبەر و تەنها رێگە بەوانە دەدرێت هاتوچۆ بکەن کە رێگەپێدراون.