گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤاکسینێکى دیکە دەگاتە عێراق و 43 هەزار ژەمی پشکی هەرێمە 

2021.03.25 - 12:01
App store icon Play store icon Play store icon
ڤاکسینێکى دیکە دەگاتە عێراق و 43 هەزار ژەمی پشکی هەرێمە 

ناس کورد-

بڕیارە ئەمڕۆ ڤاکسینێکی نوێی کۆرۆنا بگاتە عێراق و جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانیش دەڵێت، 43 هەزار ژەمە ڤاکسین پشکی هەرێمی کوردستانەو 20 هەزاری بۆ سلێمانییە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. هێرش سەید سەلیم جیگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا (25ی ئازاری 2021) ڕایگەیاندووە، بڕیارە ئەمڕۆ ڤاكسینی ئەسترازێنیكای بەریتانی بە بڕی 336 هەزار بگاتە عێراق و لەو بڕە 43 هەزار ڤاکسین پشكی هەرێمی كوردستانە.

 

 باسی لەوەشکردووە، پشكی سلێمانی لە ڤاکسینەکە نزیكەی 20 هەزار ژەمە ڤاكسین دەبێ و گۆڕانكاریش لەو بڕە پێشبینی كراوە.