ناس کورد-
پارێزگارى سلێمانى رایگەیاند، لەچەند رۆژى داهاتوودا لیژنەى باڵاى روبەڕووبونەوەى کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و ئەوان لەگەڵ داخستنى قوتابخانە و کەرەنتینە و قەدەغەى هاتوچۆدا نین.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هەڤاڵ ئەبوبەکر لەلێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان کە "ناس کورد" بینیویەتى 25ى ئازارى 2021 رایگەیاند، لە رۆژانى داهاتوودا لیژنەکە کۆدەبێتەوە و لەسەر بنەماى هەڵسەنگاندنى تەندروستى و پەروەرە بڕیار دەدات لەبارەى پڕۆسەى خوێندنەوە.
وتیشى "ئێمە لەگەڵ ئەوەدا نین جارێکى تر ناوەندەکانى خوێندن دابخرێنەوە و قەدەغەى هاتوچۆ و کەرەنتین رابگەیەنرێت".
لەبارەى خێرایی بڵاوبوونەوەى کۆرۆناوە، هەڤاڵ ئەبوبەکر باسى لەوەکرد، خێرایی بڵاوبوونەوەى ئەو ڤایرۆسە لە سنورى سلێمانى سروشتى یە و زۆربوونى حاڵەتەکانى توشبوونیش بەهۆى ئەوەوەیە چەند رۆژێکە پشکنینى زۆر ئەنجام دەدرێت.