گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان: بڕیارى دەنگنەدان لەدەرەوە مایەى تانە لێدانە

2021.03.25 - 10:49
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان: بڕیارى دەنگنەدان لەدەرەوە مایەى تانە لێدانە

ناس کورد-

 

کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق ڕایدەگەیەنێت، بڕیارى ئەنجامنەدانى هەڵبژاردن بۆ عێراقییەکانى تاراوگە مایەى تانە لێیدانە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراق کە " ناس کورد " بەدواداچوونى بۆ کردووە (25ى ئادارى 2021) جەمانە کلاى وتەبێژى کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق ڕایگەیاندووە، بڕیارى ئەنجامنەدانى هەڵبژاردن بۆ عێڕاقییە پەنابەرەکان لەدەرەوە تەنها بۆ ئەم خولەیە و مایەى تانە لێدانیشە لەبەردەم دەستەى دادوەرى هەڵبژاردنەکان لەدواى 3 ڕۆژ لەبڵاو کردنەوەى بڕیارەکە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، پڕۆسەى  تۆمارکردنى دەنگدەران لەدەرەوە 160 ڕۆژى پێدەچێت لەکاتێکدا ئەو ماوەیەى کە بۆ نوێ کردنەوەى تۆمارى دەنگدەران لەبەردەستدا ماوە 40 ڕۆژە.

 

جەمانە کلاى باسى لەوەش کردووە، وەزارەتى دەرەوە هەڵبژاردنى لەباڵیۆزخانە و کونسڵگەرییەکانى عێراق لەدەرەوە تەنها بۆ ئەم خولە ڕەتکردووەتەوە.

 

پێشتر لەکۆبونەوەیەکى ئاسایى خۆیدا، کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق بەهۆى نەبوونى کات و کێشەى تەکنیکیەوە بڕیاریدا، سندوق دانەنرێت بۆ بەشداریکردنى ئەو پەنابەرە عێراقیانەى کە لەوڵاتانى دەرەوەن.