گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

لەسلێمانى کوڕێک تەقە لە باوکى دەکات و بریندارى دەکات

2021.03.25 - 10:30
App store icon Play store icon Play store icon
لەسلێمانى کوڕێک تەقە لە باوکى دەکات و بریندارى دەکات

ناس کورد-

پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى کوڕێکى راگەیاند، بەتۆمەتى تەقەکردن لە باوکى کە بەهۆیەوە برینداربووە و رەوانەى نەخۆشخانە کراوە بۆ وەرگرتنى چارەسەر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی سلیمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە (25ی ئازاری 2021) ئاشکرایدەکات، شەوی ڕابردوو زانیاری گەیشتە هێزەكانی پۆلیس كە كێشەیەك لەماڵێكدا هەیە مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی دەستیان بەلێكۆڵینەوە كردو گەیشتە شوێنی مەبەست دەركەوت كە كوڕێك تەقەی لە باوكی كردووەو هەڵاتووە.

 

باس لەوەشکراوە، پۆلیسی فریاكەوتن گەڕان بەدواداچوونەكانی دەستپێكردو توانرا لەماوەیەكی كەمدا تۆمەتبار دەستگیربكرێت و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر دوو تاپردا كە بە تۆمەتبار بووە.

 

بەوتەى پۆلیس، تۆمەتبارەکە بەناوى (م ، غ ، ك) لەدایكبووی 1988 فیشەكێكی بە چەكی جۆری تاپڕ بەباوكییەوە ناوە.

 

ئەوەش ڕاگەیەنراوە، تۆمەتبارەکە بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئازادییەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆكراوەتەوە، لەئێستادا باوكی تۆمەتبار بریندارە و لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری پزیشكیدایە.