گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە سلێمانی 11 بەندکراو بۆ جەژن ئازاد دەکرێن

سزادراوان رێگەیان پێدەدرێت ڕۆژانی جەژن لەدەرەوەی گرتوخانەکان جەژن بکەن

2019.06.03 - 12:43
App store icon Play store icon Play store icon
سزادراوان رێگەیان پێدەدرێت ڕۆژانی جەژن لەدەرەوەی گرتوخانەکان جەژن بکەن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

  ناس کورد - هەڤاڵ فەتاح چاکسازی گەورانی سلێمانی رایگەیاند بۆ ڕۆژانی جەژن، ژمارەیەک لەڕاگیراوان رێگەیان پێدەدرێت لەدەرەوەی گرتوخانەو لەگەڵ خێزانەکانیان جەژن بکەن. . فەرهاد قادر بەرپرسی ڕاگەیاندنی چاکسازی گەورانی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە 3ی حوزەیران بە ناس کوردی ڕاگەیاند: پێدانی مۆڵەت بە ڕاگیراوانی چاکسازی گەوران، ڕێکارێکی یاساییە و لە هەمووچاکسازییەکانی هەرێم پەیڕەو دەکرێت. . بەرپرسی ڕاگەیاندنی چاکسازی گەورانی سلێمانی ڕایگەیاند بەپێی ڕێکارەکان ئەو بەندکراوانەی بە تاوانی بازرگانیکردن بەمادەی هۆشبەر، تیرۆر و زیندانی هەمیشەیی سزادراون ئەو جۆرە مۆڵەتانە نایانگرێتەوە، هەروەها پێویستە سزادراوەکە یەک لە سەر چواری سزاکەی لە گرتوخانەدا تەواو کردبێت و لە ماوەی مانەوەیدا هیچ کێشە و گرفتێکی درووست نەکردبێت. . فەرهاد قادر وتیشی هەربەندکراوێک مەرجە یاساییەکانی تێدابێت سێ مانگ جارێک مۆڵەتی 6 ڕۆژی  پێدەدەرێت کە لەدەرەوەی گرتوخانە بمێنێتەوە، جگەلەوە باسی لەوەکرد ئەو ڕاگیراوەی کە بە مۆڵەت دەچێتەوە ماڵەوە دەبێت، 15 ملیۆن دینار، تاپۆی خانوویەک وەک بارمتە دابنێت، دووکەسیش کەفالەتی بکەن". . بەرپرسی ڕاگەیاندنی چاکسازی گەورانی سلێمانی ئاماژەی بەوەدا بەهۆی جەژنی ڕەمەزانەوە سزادراون ئەو مۆڵەتەیان خستۆتەر وادەی جەژنەوە، گەر نا دەکرێت لە هەرکاتێکدا بەپێی ڕیکارە یاساییەکان داوا بکرێت. . بەپێی وتەی ئەو بەرپرسەی گرتوخانەکە بۆ جەژنی ڕەمەزان 11بەندکراو داوای مۆڵەتیانکردووە و پێشبینی دەکرێت ژمارەکە بەرزبێتەوە.