ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی گشتى كەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، لەراگەیەندراوێکدا پێشبینیەكانی کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەینێى شارەکانى کوردستانى بڵاوکردەوە.
.
لەراگەیەندراوەکەى بەڕێوەبەرایەتی گشتى كەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان کە وێنەیەکى دەست (ناس کورد) کەوتووە، ئاماژە بەوە کراوە "پێشبینى دەکرێت ئەمڕۆ ئاسمانی شارەکانى ھەرێمی كوردستان لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەوردا بێت و لە ھەندێك و ناوچەدا بگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور".
.
راگەیەندراوەکە روونیدەکاتەوە، پێشبینى دەکرێت سبەینێ (سێشەممە) ئاسمانی شارەکانى ھەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵە ھەور بێت".
.
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە پلەى گەرمى ئەمڕۆى شارەکانى کوردستان بەمجۆرە دەبێت "بەرزترین پلە لە ھەولێر 40 و نزمترین پلە 24 پلەی سیلیزی دەبێت، لە سلێمانى 37 بە 26، لە دهۆک 38 بە 25، لە کەرکوک 42 بە 30 پلە دەبێت".
.
سەبارەت بە پلەى گەرمى سبەینێ (سێشەممە)ى شارەکانى کوردستان، بە گوێرەى راگەیەندراوەکە پێشبینى دەکرێت بەمجۆرە بێت " لە هەولێر 40 بە 25، لە سلێمانى 38 بە 26، لە دهۆک 39 بە 24، لە کەرکوک 42 بە 30 پلە دەبێت".
.