گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

کڕینى سیستمى بەرگرى روسیا لە گفتوگۆیەکى وەزیرانى دەرەوەى تورکیا و ئەمەریکا 

2021.03.24 - 21:12
App store icon Play store icon Play store icon
کڕینى سیستمى بەرگرى روسیا لە گفتوگۆیەکى وەزیرانى دەرەوەى تورکیا و ئەمەریکا 

ناس کورد-

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا و تورکیا ڕایانگەیاند، بۆ تاوتوێکردنی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوانیان لەسەر کڕینی سیستمی بەرگری S-400ی ڕوسیایی لەلایەن تورکیاوە ڕۆژی چوار شەممە کۆبوونەتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا (24ی ئازاری 2021) لە تویتێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند "ئەمڕۆ لە بروکسڵ چاوم بە مەولود چاوشئۆغڵو کەوت. چاوەڕوانی هاوکاری بەردەوام دەکەم لەلایەن تورکیای هاوپەیمانی ناتۆمان لە شەڕی دژە تیرۆردا و پشتیوانی خۆمان نیشاندا بۆ گفتوگۆ لەگەڵ یۆناندا و جەختمان لە گرنگی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ کردووەتەوە".

 

لەلایەکی دیکەوە مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا تویتێکی کردووە و دەڵێت "هەموو لایەنەکانی پەیوەندییە دووقۆڵیەکانمان لە وتووێژێکی بنیاتنەردا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا تاوتوێکردو بیروڕا گشتگیرەکانمان ئاڵوگۆڕکرد لەبارەی ئەفغانستان، قوبرس، ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، سوریا، عێراق، لیبیا و شەڕی دژە تیرۆر".

 

ئەم وەزیرانە کە لە پەراوێزی کۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ لە بروکسڵ کۆبونەوە بۆ تاوتوێکردنی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوانیان بووە لەسەر کڕینی سیستمی بەرگری S-400ی ڕوسیایی لەلایەن تورکیاوەو هەروەها باسیان لە شەڕی سوریا و لیبیاش کردووە.