ناس کورد-
وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئاشکرایکرد، ڕۆژى پێنجشەممە 336 هەزار ڤاکسین دەگاتە عێراق و پشکى هەرێمى کوردستانیش 43 هەزارە، جەختلەوەشدەکاتەوە ژمارەى توشبووان و مردن بە کۆرۆنا 10% بەرزبووەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سامان بەرزنجى (چوارشەممە، 24ى ئازارى 2021) بە ماڵپەڕى فەرمى پارتى دیموکراتى کوردستانى وتوە، ئەو 336 هەزار ڤاکسینەى دەگاتە عێراق جۆرى "ئەسترازینیکا"یە و لەلایەن دامەزراوەى "کۆڤاکس"ى نێودهوڵەتییەوە کڕدراوه.
رونیشیکردوەتەوە، ڤاکسینەکە بەریتانییە و لەڕووى تهندروستییهوه ڕێگهپێدراوه و لهگهڵ ڤاکسینى ''سینۆفارم''ى چینى جیاوازیەکى ئەوتۆیان نییە.
وەزیرى تەندروستى هەرێم باسى لەوەشکرد، لەو بڕە ڤاکسینە 43 هەزارى پشکى هەرێمى کوردستانە و بەپێى هەمان سیستمى پێشوو دابەش دەکرێت کە ستانداردێکە بۆ دابەشکردنى هەموو پێداویستیە پزیشکیەکان دانراوە.
سەبارەت بەو ڤاکسینەى پێشتر بەسەر کارمەندانى پزیشکیدا دابەشکرا ئاشکرایکرد، هیچ کێشهیهکیان نهبووه و بە ڕێگە زانستییەکان بهکارهێنراون.
هەرچى سەبارەت بە بارودۆخى پەتاى کۆرۆنایە لە هەرێمى کوردستان وتویەتى، ژمارەى توشبووان و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا بەرزبونەتەوە و بەپێى داتاکان 10% بەرزبونەوەیان بەخۆیانەوە بینیوە.