گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خوێندنی باڵا لەبارەى دەوامی زانکۆ و پەیمانگاکان ڕوونکردنەوە دەدات

2021.03.24 - 15:12
App store icon Play store icon Play store icon
خوێندنی باڵا لەبارەى دەوامی زانکۆ و پەیمانگاکان ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵای هەرێم، سەرەتاى هەفتەى داهاتوو پرۆسەى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکان دەستپێدەکاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە ڕاگەیەنراوێکدا کە کۆپییەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە (24ی ئازاری 2021) ڕایگەیاند، "پرۆسەى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکان لە هەرێمى کوردستان (حکومى - تایبەت) لەسەرەتاى هەفتەى داهاتوو بە پابەندبون بە ساڵنامەى زانکۆیى دەستپێدەکاتەوە."


دەشڵێت، "ڕۆژى شەمەى داهاتوو کە دەکاتە (27ی ئازاری 2021) پرۆسەى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان دەسپێدەکاتەوە، بەشێوەیەک زانکۆکان پابەند دەبن بە ساڵنامەى زانکۆی-یان کە لە سەرەتاى ساڵی خوێندنى ئەکادیمى داڕێژراوە.


وتیشى، بۆ پاراستنی پرۆسەى خوێندن، وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى بەهۆی بڵاوبونەوەی پەتای جیهانی کۆڤید-١٩ بڕیاری پەیڕەوکردنی سیستمى خوێندنى ئاوێتەى داوە وەک پێویستیەکى سەردەم و هاوشێوەى زۆربەى زانکۆ بەناوبانگەکانى جیهان، ئەم سیستمە سەرکەوتنى بەرچاوى لە ناوەندەکانى خوێندنی زانکۆ و پەیمانگەکان بەدەستهێناوە. لەو چوارچێوەیەشدا لەگەڵ دەستپێکردنەوەى پرۆسەى خوێندن لەسەرەتاى هەفتەى داهاتو بە پابەند بون بە ڕێنماییە تەندروستیەکان پرۆسەى خوێندن بە سیستمى ئاوێتە بەردەوام دەبێت.