گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەماشای ڤیدیۆکە بکە

ڤیدیۆ؛ هێرشی جاڵجاڵۆکەى ژەهرڕژێن لە ئوسترالیا خەڵکی ترساندووە

2021.03.24 - 14:27
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ؛ هێرشی جاڵجاڵۆکەى ژەهرڕژێن لە ئوسترالیا خەڵکی ترساندووە

ناس کورد-

باخچەى خشۆکەکانى ئوسترالیا ڕایگەیاند، لەدواى لافاو و زریانەکانى ئەمدواییەوە جۆرە جاڵجاڵۆکەیەکی ژەهرڕژێن بە ژمارەیەکی بێشومار پەیدابووە کە مەترسى چوونیان بەرەو شوێنى دانیشتن و ناو ماڵى خەڵکیان لێ دەکرێت و مەترسى لەسەر ژیانی خەڵک دروست دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکانى ئوسترالیا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (24ى ئادارى 2021)، دانیاڵ ڕۆمسى، سەرۆکى بەشى خشۆکەکان و جاڵجاڵۆکە لە باخى خشۆکەکان ڕایگەیاندووە، لایەنە پەیوەندیدارەکانى هۆشداریەکى بەپەلەیان لەسەر ئەوە جۆرە جاجاڵۆکە بکوژە ڕاگەیاندووە کە بۆى هەیە هێرش بکەنە سەر ماڵەکان و شوێنى دانیشتوانى خەڵکى ئەوەش بەهۆى ئەو گۆڕانکارییە سروشتییەى لەکەشوهەواى ناوچەى خۆرهەڵاتى ئوسترالیادا ڕوویداوە.

پێشتریش لەدواى زۆربەى زریانە بەهێزەکان کە ڕووى لە ناوچەى نیو ساوش وێڵز کردووە لە ئوسترالیا بووەتە هۆى دەرکەوتنى هەزاران جاڵجاڵۆکەى ژەهرڕێژ و هێرشکردنیان بۆ سەر ماڵەکان و ڕژانە سەر شەقامەکان.


دانیاڵ جەختى لەسەر ئەوەش کردووە، ئەو بارودخەى لە کەشوهەوادا لەدواى ڕوداوى زریانەکان هاتووەتە کایەوە کە پێشبینى لەهاتنى جۆرێک کەشى گەرمتر دەکرێت، دەبێتە هۆى سەرهەڵدانى جۆرە جاڵجاڵۆکەیەکی تایبەتى کە ماوەى زاوزێشیانە و نێرینەکانیان بەدواى مێینەکانیاندا دەست دەکەن بە سۆراغکردن و گەڕانى هەموو شوێنیک کە بەو هۆیەشەوە مەترسى بۆ سەر مرۆڤ دروستدەکەن.