گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژمارەیەک لە رێکخراوی مەدەنی داوایەک ئاراستەی پارتی و یەکێتی دەکەن

2019.06.03 - 12:20
App store icon Play store icon Play store icon
ژمارەیەک لە رێکخراوی مەدەنی داوایەک ئاراستەی پارتی و یەکێتی دەکەن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ژمارەیەک لە رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی لەراگەیەندراوێکدا داوا لە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکەن هەڵمەتی راگەیاندن دژ بە یەکتر رابگرن. . لەراگەیەندراوی ئەو چەند رێکخراوەی کۆمەڵگەی مەدەنی کە وێنەیەکی دەست (ناس کورد) کەوتووە، ئاماژە بەوە کراوە "ماوەی چەند رۆژێكە لە راگەیاندنی رەسمی و سێبەر و پەیجی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی پارتی و یەكێتی هەڵمەتێكی فراوانی راگەیاندن دژ بە یەكتری بەڕێوەدەبەن". . ئەو رێکخراوانە لەو بڕوایەدان ئەو شەڕی راگەیاندن و هەڵمەتەی کە ئەو دوو لایەنە بەرامبەر بە یەکتر دەستیان داوەتێ دووبەرەكی قوڵ و جەمسەرگیری و قەیرانی زیاتری كۆمەڵایەتی و ئابوری لێدەكەوێتەوە و بە بڕوای ئەوان هاووڵاتییانی كوردستان باجەكەی دەدەن. . رێکخراوەکان داوا لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی دەكەن هەڵمەتی راگەیاندن دژ بە یەكتری رابگرن و دەستبەجێ بچنەوە سەر مێزی گفتوگۆكردنی بنیاتنەرانە. . دەقی راگەیەندراوەکە: . هەڵمەتی راگەیاندن دژ بەیەك رابگرن . ماوەی چەند رۆژێكە لە راگەیاندنی رەسمی و سێبەرو پەیجی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی پارتی و یەكێتی هەڵمەتێكی فراوانی راگەیاندن دژ بە یەكتری بەڕێوەدەبەن. . ئێمە وه‌ك ئەو رێكخراوانەی لە خوارەوە ئیمزامان كردوە درك بەوە دەكەین كە ئەوەی بە دەرئه‌نجام لە ناكۆكییەكانی ئەواندا بەرهەم دێت، دوبەرەكی قوڵ و جەمسەرگێری و قەیرانی زیاتری كۆمەڵایەتی و ئابوری لێدەكەوێتەوە، كە هاوڵاتییانی كوردستان باجەكەی دەدەن. . ئەم رێكخراوانەی ئیمزامان كردوە داوا لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی دەكەین هەڵمەتی راگەیاندن دژ بە یەكتری رابگرن و دەستبەجێ بچنەوە سەر مێزی گفتوگۆكردنی بنیاتنەرانە بە ئامانجی پەڕینەوە بۆ قۆناغێكی نوێ كە خزمەت بە دۆخی ناهەمورای كوردستان و هاوڵاتیانی بكات. . • سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان • رێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت CDO • رێكخراوی ئاشتی و ئازادی • رێكخراوی هاریكاری یاسایی ژنان • رێكخراوی نیشتمانی هەمەجۆر • كۆمەڵەی ئافره‌تانی كوردستان • رێكخراوی نیشان بۆ هۆشاری تاك • لیستی پیشەیی مامۆستایان • رێكخراوی سازانی رەنگەكان • رێكخراوی لاوانی سۆسیال دیموكراتی كورد • یەكێتی لاوانی كوردستان • یەكێتی گشتی قوتابیان • دەزگای زاری كرمانجی بۆ رۆشنبیری و راگەیاندن • رێكخروای وار بۆ پاراستنی ژینگە • رێكخراوی سەراورد بۆ گەشەپێدانی مرۆیی • ئەنیستۆیتی ئابوری بە ژمارە • رێكخراوی بیمە • رێكخراوی چەپك بۆ گەشەپێدانی مرۆیی • تۆڕی رێكخراوە ناحكومییەكانی سۆران • رێكخراوی فریاكەوتنی میلی PAO • رێكخراوی بەهرەی ژنان TWO • رێكخراوی فریاگوزاری مرۆی شکۆی نیشتیمان • سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان • رێكخراوی NLP بۆ راهێنان و راوێژكاری • رێكخراوی پێشەنگ بۆ گەشەپێدانی بواری رۆشنبیری • رێكخراوی مناڵانی دێكانی كوردستان • رێكخراوی كورد فۆڕ • رێكخراوی بەندی 19 • هاوپەیمانی ژنان بۆ عێراقێكی دیموكراسی • رێكخراوی برادۆست بۆ گەشت و گوزار • دەزگای واڤین بۆ پرسەكانی ژن • رێكخراوی هاریكاری مرۆیی • رێكخراوی میدیا • رێكخراوی دابین بۆ گەشەپێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ • رێكخراوی ئاران بۆ پەرەپێدانی كەلتوری مەدەنی • پەیمانگای ناوین بۆ پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان • رێكخراوی ئێمە بۆ گەشەپێدانی مرۆیی • رێكخروی مۆم بۆ گەشەپێدانی خێزان • رێكخراوی لانەی مناڵانی كوردستان KCN • رێكخراوی داركەر بۆ پەرەپێدانی دیموكراسیەت • رێكخراوی رۆشنگەری بۆ پیادكرنا دیموكراسییەتێ • رێكخراوی ئاراستەی نوێ بۆ شەفافییەت و دیموكراسی و بنبڕكردنی گەندەڵی • رێكخراوی شارباژێر بۆ پەرەپێدانی توناكانی گەنجان • كۆمەڵەی رۆشنبیری لاوانی تانجەرۆ • رێكخراوی رۆشنبیری كورد • كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی(حشك) • رێكخراوی هەستیار بۆ رۆشنبیری تاك