گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

نەوت لە نزمترین ئاستییەوە بەرزبووەوە

2021.03.24 - 09:18
App store icon Play store icon Play store icon
نەوت لە نزمترین ئاستییەوە بەرزبووەوە

ناس کورد-

 

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان رووى لەبەرزبوونەوە کردەوە، دواى ئەوەى دوێنێ نرخەکەى داڕما.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئاژانسى رۆیتەرز 24ى ئازارى 2021 کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، نرخى گرێبەستە دواخراوەکانى نەوتى برێنت کە پێوەرێکى جیهانى یە 10 سەنت بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 60.89 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

 

هەروەها نرخى گرێبەستە دواخراوەکانى نەوتى خۆرئاواى تەکساس بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 57.88 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، دواى ئەوەى دوێنێ بۆ 57.32 دۆلار دابەزى.

 

 هەردوو نرخەکە دوێنێ گەیشتنە نزمترین ئاست لەسەرەتاى شوباتەوە و زیاتر لە 14٪ ى بەهاکەیان لەدەستدا.

 

بەپێی رۆیتەرز، هۆکارى بەرزبوونەوەى سنوردارى نەوت دەگەڕێتەوە بۆ خواستى وەبەرهێنەران لەسەر گرێبەستەکان، بەڵام هێشتا نەوت نەیتوانیوە دەستکەوتەکانى پێشووى بگەڕێنێتەوە بەهۆى داخستنى گشتى لەئەوروپا و زیادبوونى ئاستى کۆگاکردنى نەوتى خاو لە ئەمریکا و ترس لەکەڵەکەبوونى ئەو وزەیە لە بازاڕ.