گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆچی دوورخراوەتەوە؟

ڕوونکردنەوەیەک لە ئەنجومەنی باڵای زەردەشتیان لەبارەی پیر لوقمانەوە

2021.03.23 - 23:28
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونکردنەوەیەک لە ئەنجومەنی باڵای زەردەشتیان لەبارەی پیر لوقمانەوە

ناس کورد-

ئەنجومەنی باڵای زەردەشتیانی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی قسەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی "پیر لوقمان" بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ناوبراو هیچ پەیوەندییەکی بە پرۆسەی زەردەشییەکانەوە نەماوە و لەبەر هەندێک کاری ناڕەوای دوورخراوەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەنجومەنی باڵای زەردەشتیانی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا (سێشەممە 23ی ئازاری 2021) ڕایگەیاند، "کەسێک بەناوی لوقمان حاجی کەریم ئەوە چەندینجارە بەناوی زەردەشتیانەوە بەناڕەوا هێرشدەکاتەسەر لایەن و کەسایەتییەکان، ئێمەی زەردەشتی دژی ئەو جۆرە هەڵسوکەوتە نەشیاوەین، چونکە یەکێک لەفەلسەفە سەرەکییەکانی دینی (مەزد یەسنا) زەردەشتی یەکترقبوڵکردن و پێکەوەژیانە، بەمەبەستی بەدەستهێنانی ئازادی و سەرفرازی و بەختەوەری بۆ هەموو مرۆڤەکان."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " دوپاتی دەکەنەوە ناوبراو هیچ پەیوەندییەکی بە زەردەشتیانەوە نەماوە و دورخراوەتەوە لەبەر هەندێک هەڵوێستی ناڕەوای کەلەگەڵ ئەندێشە، گفت و کرداری چاکدا ناگونجێت."

 

دەقی ڕاگەیەنراوەکە: 

پیر لوقمان کەریم کە خۆی بە پیرشالیار زەردەشتییەکان دەناسێنێت سوکایەتی بە سەڵاحەدینی ئەیوبی دەکات و دەڵێت، "وێنەیەکیم داناوە و هەموو ڕۆژێک سێ تفی لێ دەکەین."    

  

پیر لوقمان کەریم لە ڕاستەوخۆیەکیدا لە فەیسبوک لەبارەى مێژووی نەورۆز قسە دەکات و دەڵێت، کورد تاوەکو هاتنی ئاینی ئیسلامی ئاگری کردووەتەوە، بەڵام لەدوای هاتنی ئیسلامی سەرکردە موسڵمانەکان ئاگرکردنەوەى نەورۆزیان قەدەغە کردووە.    

  

پیر لوقمان لە قسەکانیدا زۆر بە توندی هێرش دەکاتە سەر سەرکردەی کورد و موسڵمانان سەڵاحەدین ئەیوبی و بە "خیانەتکار" ناوی دەبات و دەڵێت، "وێنەیەکی سەڵاحەدینی ئەیوبیمان داناوە و هەموو بەیانییەک سێ تفی تێ دەکەین، ئەمەش خوڕەوشی زەردەشتیانە."    

  

پیر لوقمان سەڵاحەدینی ئەیوبی تۆمەتبار دەکات بە "قەتڵ و عامکردنی" شوێنکەوتووانی زەردەشتی لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان.      

  

بەپێی ماڵپەڕی کوردپێدیا، پیر لوقمان لەساڵی 2015 بۆ یەکەم جار و پاش 1437 ساڵ دابڕانی کورد لە ئاینی زەردەشتی لە کوردستان، دەستی بەبانگەشەی ئاینەکەى کردووە و ناوەندی زەردەشتیانی دامەزراندووە و خۆیشی وەک ڕێبەری ئاینی زەردەشتی و وەک سەرۆکی ناوەندی زەردەشتیان لەژێر ناوی پیر لوقماندا لەناو زەمینەی کوردەواریدا ناسێندرا.