گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێران یەکەم ڕۆژی جەژنی رەمەزانی دیاریکرد

2019.06.03 - 11:47
ئێران یەکەم ڕۆژی جەژنی رەمەزانی دیاریکرد
ناس کورد بەرپرسی دامەزراوەی بینینی مانگ لە نوسینگەی ڕابەری شۆرشی ئێران ڕایگەیاندووە مانگ بە ئاسانی دەبینرێت و ڕۆژی چوارشەممە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەبێت. . فەزلوڵا زاکری بەرپرسی دامەزراوەی بینینی مانگ لە نوسینگەی ڕابەری شۆرشی ئێران بە ئاژانسی فارس نیوزی وڵاتەکەی ڕاگەیاندوە بۆ ئێوارەی ئەمڕۆ 3ی حوزەیران زیاتر لە 100 لیژنە لە ناوچە جیاوازەکان چاودێری بینی مانگ ئەکەن، پێشبینی شارەزایان ئەوەیە مانگ بە ئاسانی ئەبینرێت هەربۆیە سبەی سێشەممە کۆتا ڕۆژی مانگی ڕەمەزان و ڕۆژی چوارشەممە 4ی حوزەیران یەکەم ڕۆژی جەژنی رەمەزانە. . فەزلوڵا زاکری ئاماژەی بەوەشداوە بڕیاری کۆتایی بۆ دیاریکردنی رۆژی جەژن لای عەلی خامنەیی ڕابەری شۆرشی ئیسلامی ئێران دەبێت.   عەلی خامنەیی ڕابەری شۆرشی ئیسلامی ئێران لەسەرەتای دەستبەکاربونیەوە دامەزراوەیەکی تایبەتی بەناوی بینینی مانگ کردەوە کە ئەرکی ئەم دامەزراوەیە دیاریکردنی وادەکانی مانگی هیجیریە. .