گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

’’خواردن لە قاپی سوردا یارمەتیت دەدات بۆ کێش دابەزاندن’’

2021.03.23 - 18:01
App store icon Play store icon Play store icon
’’خواردن لە قاپی سوردا یارمەتیت دەدات بۆ کێش دابەزاندن’’

ناس کورد-

بەگوێرەی هەندێک ڕاپۆرت و لێکۆڵینەوە ڕەنگ و قەبارە و شێوەی ئەو قاپەی خواردنی تێدا دەخۆیت دەتوانێت جیاوازی دروست بکات لەوە چەندێک نان دەخۆیت و چەندێک چێژ لە خواردنەکەت دەبینیت، بەو شێوەیەش یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات .

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕی "ئیکسپرێس"ی بەڕیتانی توێژینەوەیەکی بەڕێوەبەرانی دامەرزاوەیەکی پێداویستییەکانی ناوماڵی بەناوی " Peyton & Tyler" بڵاوکردووەتەوە کە جەخت لەوە دەکەنەوە، هەرکەسێک دەیەوێت گۆڕانکاری لە ڕێژەی خواردنەکەیدا بکات ئەوا گۆڕینی قاپەکان دەتوانێت جیاوازی دروست بکات و هاوکاری بکات.

 

لە توێژینەوەکەدا پێشنیازی ئەوە کراوە، "ئەو کەسانەی دەیانەوێت کێشیان دابەزێنن، ئەوا لە قاپی سور-دا خواردن بخۆن، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ڕەنگە سورەکان وات لێدەکەن کەمتر بخۆیت و یارمەتیدەر دەبێت لە دابەزاندنی کێشدا."

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، "ئەو قاپەی خواردنی تێدا دەخۆیت دەتوانێت کاریگەری زۆر بەهێزی لەسەر تامی ژەمەکان هەبێت و باوەڕمان پێ بکات کە تامی خواردن شیرینتر و بەتام و چیژترە و ئەگەر ئامانجمان دابەزاندنی کێش نەبێت ئەوا خواردن لە قاپی ڕەش-دا تایبەت و چێژبەخشترە و پێچەوانەی قاپی سپی کە بووەتە نەریت بۆ خواردن."

 

هەر بەگوێرەی توێژینەوەکە، "قاپە سەوزەکان وات لێدەکەن کە پێت وابێت ژەمەکەت تەندروستە، ئەگەر واش نەبێت، هەروەها بەهۆی ئەوەی کە خواردنی شین لە سروشتدا کەمە، ڕەنگی شین حەز و ئارەزووی خواردن کەم دەکاتەوە".