گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دانپێدانانی نێودەوڵەتی

عێراق پاسپۆرتێک دەردەکات کە ’’ساختە ناکرێت’’

2021.03.23 - 17:49
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق پاسپۆرتێک دەردەکات کە ’’ساختە ناکرێت’’

ناس کورد-

وەزیری ناوخۆی عێراق ئاشکرای کرد، بەمنزیکانە پاسپۆرتێکی نوێ دەردەکەن کە ناتوانرێت ساختە بکرێت و لەهەمانکاتدا دانپێدانانێکی نێودەوڵەتیشی پێ دەدرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی عێراق (23ی ئازاری 2021) لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ میدیا عێراقییەکان کە "ناس کورد" بەدواداچونی بۆکردووە ڕایگەیاند، "کارەکانی تەواوکردنی مامەڵەکردن بە ڤیزای ئەلکترۆنی کۆتاییان پێ هاتووە".


وتیشی، "بەمنزیکانە پاسپۆرتێک دروست دەکەین کە ناتوانرێت بە هیچ شێوەیەک ساختە بکرێت و لە هەمانکاتدا دانپێدانانێکی نێودەوڵەتی وەردەگرێت".

 

بەڵام وەزیری ناوخۆی عێراق ڕوونکردنەوە و زانیاری زیاتری لەبارەى پاسپۆرتەکەوە نەخستەڕوو.

 

ڕاشیگەیاند، "لەگەڵ وەزارەتی پەیوەندییەکاندا ڕێککەوتنێکی لێکتێگەیشتنمان واژووکردووە و لە دیاریکردنی جۆری پاسپۆرتەکە هەنگاوی باشمان ناوە".