ناس کورد-
وەزیری تەندروستیی حكومهتی ههرێمی كوردستان هۆشداری دەدات لە بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا و هۆکارەکەشی بۆ پابەندنەبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان دەگێڕێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێم (سێشەممە 23ی ئازاری 2021) بە میدیای حزبەکەی ڕایگەیاند، ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا زۆر زیادی کردووە و ئەمڕۆ سێشەممە ڕێژهی تووشبوون گەیشتووەتە 10.3%ـی ئهوانهی پشكنینیان بۆ دهكرێ".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو ڕێژەی تۆمارکراوە دوو هێندی ڕێژەی سنورداری تووشبوونە کە پێویستە لە 5% زیاتر نەبێت."
وەزیری تەندروستی ئەوەشی خستووەتەڕوو، پێشبینی دەکرێت ژمارەی توشبووان زۆر زیاتریش بێت، ئەوەش بەهۆی ئەوەی لەم ڕۆژانەدا پشووە و زۆربەی تاقیگە و کلینیکە تایبەتەکان نییە، بەڵکو تەنیا فریاکەوتن و سەنتەرەکان هەیە".
جەختیشیکردووەتەوە، نیگەرانن لەوەی پابەندبوون به بڕیارەکان پەیڕەو ناکرێت و بەبێ ماسک و قەرەباڵغی و بەریەککەوتن، هۆی خێراتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە دەبێت.