ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستیی عێراق نوێترین ئامارەکانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەگوێرەی ئامارەکان لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 4494 توشبووی نوێی کۆرۆنا دەستنیشانکراون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هاوکات هەر هەر لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 30 توشبووی دیکە گیانیان لەدەستداوە و 4125 توشبووش چاکبوونەتەوە.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکەی تەندروستیی عێراق، کۆی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسەکە لە سەرانسەری عێراق 14 هەزار توشبووی تێپەڕاندووە.