گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشبینییەک لە لیستەكەی حەكیمەوە بۆ نرخی دۆلار

2021.03.23 - 14:08
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەک لە لیستەكەی حەكیمەوە بۆ نرخی دۆلار

ناس کورد-

 

پەرلەمانتارێکی ڕەوتی حیکمە لەپەرلەمانی عێراق پێشبینى دابەزاندنى بەهاى دۆلار دەکات لە پڕۆژە یاساى بودجەى 2021.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جاسم بخاتی پەرلەمانتاری ڕەوتی حیکمە لە پەرلەمانی عێراق( 23ی ئازاری 2021) لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا کە"ناس کورد"بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند "لەناو بودجەکەدا هەندێ دەق هەیە کە پێویستە پێداچونەوەی بۆبکرێت کەئەوەش پەیوەندی بە بەهای دۆلارەوە هەیە".

 

وتیشی "چەند لایەنێکی سیاسی هەیە داوای کەمکردنەوەی بەهای دۆلار دەکەن لە 1450 دینارەوە، بۆیە  پێشبینی دەکەم  وەزیری دارایی و لایەنە سیاسییەکان بگەن بە ڕێککەوتن  بۆ کەمکردنەوەی بەهای دۆلار بۆ 1350 دینار".

 

لەبارەى ناکۆکییەکان لەسەر پشکى هەرێم، جاسم بخاتی باسى لەوەکرد، لایەنە سیاسییەکان ڕێککەوتوون لە بەردەوامبوون لە گفتوگۆ لەگەڵ هێزە کوردستانییەکان تائەوکاتەی ڕێککەوتن دەکرێت، بەمەبەستی کۆتاییهێنان بەسەرجەم ئەو ناکۆکیانەی کە بوونەتە لەمپەڕ لەبەردەم تێپەڕاندنی پڕۆژەکە لە پەرلەمان.  

 

بڕیاربوو شەوى هەینى پڕۆژەى بودجە لەلایەن پەرلەمانى عێراقەوە بخرێتە دەنگدانەوە، بەڵام تێپەڕاندنى دواخرا بۆ رۆژى شەممە، دواتر ئەو وادەیەش دواخرا.  

  

حەسەن كەعبی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دوێنێ دووشەممە بە سەنتەری نیشتمانی هەواڵی ڕاگەیاند، هەڵمەتی پێشوەختەی هەڵبژاردنی پەرلەمانتاران لەپشت دواكەوتنی پەسەندكردنی بودجە بوو بۆ سەرەتای هەفتەی داهاتوو.