گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ئەنجامدانى کارى سێکسى لەشوێنى نوێژکردندا ’تۆمارێکى ڤیدیۆیى لە پەرلەمانەوە’

2021.03.23 - 13:54
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجامدانى کارى سێکسى لەشوێنى نوێژکردندا ’تۆمارێکى ڤیدیۆیى لە پەرلەمانەوە’

ناس کورد-

بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆ و تۆمارى دەنگی سێکسی فەرمانبەرانی حکومەتی ئوستوراڵیا لەناو هۆڵ و ڕێرەوەکان و شوێنی نوێژکردنی پەرلەمان، کۆمەڵگا و حکومەتی ئەو وڵاتە دەهەژێنێت و کاردانەوەی توندی لێدەکەوێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

میدیاکانی ئوستوراڵیا (23ی ئازاری 2021) لە هەواڵێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە بڵاوى کردەوە "لەم دواییانەدا وێنە و ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە کە بەرپرسانی حکومەتی ئوسترالیا لەناو پەرلەماندا کاری سێکسی ئەنجام دەدەن، کە ئەوەش بوو بەهۆی ئەوەی کە کاردانەوەی خەڵک و حکومەتی لێبکەوێتەوە".

 

میدیاکانی ئەو وڵاتە ئاماژەیان بەوە کردووە "پێدەچێت ڤیدیۆ و وێنە و کلیپە دەنگییەکان وەک بەشێک لەگروپی گفتوگۆ لەنێوان بەرپرسانی حکومەت بڵاوکرابێتەوە، پێش ئەوەی ئاشکرا بکرێت لەلایەن کەناڵی ئاسمانی ئوسترالیا و کەناڵی 10ەوە بڵاوبکرێتەوە".

 

ئەوەشخراوەتەڕوو "هەندێک جار بەرپرسانی حکومەت و جێگرەکان تەنانەت لە ژوری نوێژکردنی پەرلەمانیش پەیوەندی سێکسیان هەبووە، ڕەنگە لەشفرۆشیان بۆ باڵەخانەکە هێنابێت" . 

 

ئەوەش ڕونکراوەتەوە "ئەو فەرمانبەرانە تەنانەت وێنەی خۆشیان ئاڵوگۆڕ کردووە کاتێک کاری سێکسیان ئەنجامداوە بۆ یەکتر ناردویانە".

 

  بەگوێرەی میدیاکانی ئەو وڵاتە "تا ئێستا لەسەر ئەو کارانە ڕاوێژکارێکی حکومەت لەکار لادراوە، هاوکات لایەنی پەیوەندیداریش بەڵێنی داوە کە رێوشوێنی توندی زیاتر بگرێتە بەر".

 

لای خۆشییەوە مارایز پەین، وەزیری کاروباری ئافرەتان کەهاوکات وەزیری دەرەوەیشە لەو بارەیەوە بە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی وڵاتەکەی وتووە "ئاشکراکردنەکە شۆکهێنەرە و پێویستە لێپرسینەوەیەکی توند لەلایەن حکومەتەوە ئەنجام بدرێت لەبارەی ئەو کارە نامۆیانەی کە لەناو پەرلەماندا ڕویانداوە".