ناس کورد-
سۆپەرمارکێتێکى شارى بولدەر لە ویلایەتى کۆلۆرادۆى ئەمریکى چەند کاتژمێرێکى ترسناکى بەسەربرد کاتێک چەکدارێک دەستڕێژى گولەى لەخەڵک کرد و کوشتارگەیەکى بەکۆمەڵى ئەنجامدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ئاژانسى "رۆیتەرز" کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، لەرووداوەکەدا لانى کەم 10 کەس کوژران کە یەکێکیان ئەفسەرى پۆلیسە و یەکەم کەس بووە کە گەیشتووەتە شوێنى رووداوەکە.
یەکێک لەگەورە بەرپرسانى جێبەجێکردنى یاسا لەویلایەتەکە بە کەناڵى "سی ئێن ئێن" ى رایگەیاند، ئەو چەکەى لەهێرشەکەدا بەکارهێنراوە رەشاشێکى جۆرى "ئەى ئار 15 بووە".
پۆلیس تا ئێستا ناسنامەى هێرشبەرەکەى ئاشکرانەکردووە، کە لەدواى رووداوەکە بە بریندارى دەستگیرکرا.
He just murdered 10 people at a Boulder, Colorado supermarket.
— Bishop Talbert Swan (@TalbertSwan) March 23, 2021
You think they’re going to take him to Burger King? pic.twitter.com/MPmQHi1oPe
بەوتەى شایەتحاڵەکان، پۆلیس چەندین کەسی رزگارکردووە کە لەناو سۆپەرمارکێتەکە خۆیان شاردووەتەوە کاتێک ئەو کەسە دەستى بە تەقەکردن کردووە.